ئاماری بەریتانیا بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 785498 کەس داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 424720
• ژمارەی ئێزدی: 30000
• ژمارەی عەرەب: 185013
• ژمارەی تورکمان: 65815
• ژمارەی مەسیحی: 62225
• ژمارەی جوولەکە: 16865
• ژمارەیەک کۆچەر..
ئاماری عیراق بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 799990 داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 494007
• ژمارەی ئێزدی: 26257
• ژمارەی عەرەب: 166941
• ژمارەی تورکمان: 38652
• ژمارەی مەسیحی: 61331
• ژمارەی یەهودی: 11897
ئاماری تورکیا بۆ ویلایەتی موسڵ
کۆی گشتی دانیشتوانی ویلایەتەکەی بە 673000 داناوە و بەپێی دابەشبوونی نەتەوەیی بەمشێوەیە دابەشی کردووە.
• ژمارەی کورد: 263830
• ژمارەی ئێزدی: 18000
• ژمارەی تورکمان: 146960
• ژمارەی عەرەب: 43210
• ژمارەی جوولەکە: 31000
• ژمارەی کۆچەر: 170000
گەرچی لە هەرسێ ئامارەکەدا هەست بەجیاوازی زۆر دەکرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە کورد لە ئاماری هەرسێ لایاندا چەندینجار لە عەرەب و تورکمان زۆرترن لە هەموو ویلایەتی موسڵ.
لە ناوچەکانی کەرکووک ڕێژەکە و بەراورد کارییەکە زۆر لەوە زیاترە و هەموو سەرچاوەکان ئەوە دەسەلمێنن کە دوو لەسەر سێی دانیشتوانەکەی کەرکووک کوردن.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,964 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!