ناونیشانی پەرتووک: مرۆڤ بەچی دەژی؟
ناوی نووسەر: تۆڵستۆی
ناوی وەرگێڕ: ئاوات عەبدوڵڵا بابان
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: لە بڵاوکراوەکانی دەزگای سەردەم
ساڵی چاپ: 2009
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
$کورتەباس$
ئەم پەرتوکه چەند بەشێک لەخۆ ئەگرێت لەوانە (چیرۆکی ئەو فریشتەیەی کەلەفرمانی خودا دەرئەچێت، سێ پرسیارەکە، چیرۆکی ئاغا و خزمەتکارەکە....)
بەشی یەکەمی ئەم پەرتووکە باس لە چیرۆکی فریشتەیەک ئەکات بەناوی میکائیل کە لەفرمانی خودا دەرئەچێت چیرۆکێکی خەیاڵیە (ئەفسانەییە)
خودا فرمان بەفریشتەیەک ئەکات بچێت و ڕوحی ژنێک بکێشتێت، فریشتەکەش بۆ بەجێ گەیاندنی فرمانی خودا ئەچێت بۆ ڕوحکێشانی ژنەکە، بەڵام
ئەبینێت ژنەکە چەن منداڵێکی ساوای هەیە وه ژنەکەش بەفریشتەکە ئەڵێت کەوا منداڵەکانی ساوان و هاوسەرەکەی لەدەست داوە لەکاتی کارکردندا وە ئێستاش کەس نیە منداڵەکانی گەورە بکات بۆیە داوا لەفریشتەکە ئەکات کاتێکی کە بێتەوە بۆ ڕوحکێشانی کە منداڵەکانی کەمێک گەورەتر بوونە.
بەمجۆرە فریشتەکە هەست و سۆز ئەی گرێت و ئەگەڕێتەوە بۆلای خودا بابەتەکەی پێئەڵێتەوە، بۆیە خودا سزای فریشتەکە ئەدات، باڵەکانی لێئەسێنێتەوە و بەشێوەی مرۆڤ ئەینێرێتە سەر زەوی و پێی ئەڵێت هەرکات وڵامی ئەم سێ پرسیارەت دەست کەوت ئەگەڕێندرێیتەوە بەهەشت...
ئەوە چیە لەناو ناخی مرۆڤدا دەژی؟
مرۆڤ چی لێ قەدەغەکراوە؟
مرۆڤ بەچی دەژی؟
Les boken: مرۆڤ بەچی دەژی؟
Totalt nedlasting:
1,105 ganger
Vi ber alle forfattere, oversettere og utgivere til å informere oss om de ikke er enige å ha sine bøker lastet ned fra Kurdipedia server.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,096 ganger