نۆربێرتۆ بۆبیۆ
وەرگێڕانی: ڕێباز مستەفا
لیبرالیزم و دیوکراسی
نووسینی: نۆربێرتۆ بۆبیۆ
وەرگێری فارسی: بابەک گولستان
چاپی یەکەم : ساڵی 2000، سلێمانی
چاپی دووەم:2011سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبیی نما
دیموکراسی چییە؟ ئایا هەر حکوومەتێک کە هەڵبژێردراوی خەڵک بوو، یەکسەر دیموکراتییە و دیموکراسی تەنها لەچوارچێوەی هەڵبژاردن دایە؟ کەمینەکان چ پێگەیەکیان لە دیموکراسیدا هەیە؟ ئایا ڕەوایە زۆرینە بڕیار لە ماف و چارەنووسی کەمینە بدات؟ پەیوەندیی دیموکراسی بە لیبرالیزم و هەروەها لەگەڵ سۆسیالیزم چییە؟ ئایا دەشێت دیموکراسی بەبێجێگیرکردنی حکومەتی یاسا پیادە بکرێت؟ ئایا دیموکراسی بەلایەوە گرنگە و تاوتوێی ئەوە دەکات کە حکومەت لەلایەن چ کەسانێک بەڕێوە دەبردرێت؟ یان دیموکراسی لەچوارچێوەی حکومەتدا تەماشا دەکرێت؟ دیموکراسی لە ئێستادا، چ شێوە و شێوازێک بەخۆوە دەگرێت؟..
ئەم کتێبە وەڵامێکی ئەو پرسیارانەیە کە تێیدا (نۆربێرتۆ بۆبیۆ1909-2004ئیتاڵیا) تیوریسیەنی هەڵکەوتووی زانستەکان و فەلسەفەی سیاسی، وێڕای توێژینەوەی مێژوویی سەبارەت بە ئەندێشەی لیبرال و ئەندێشەی دیموکراسی، دیدگاکانی خۆیشی لەو بوارانەدا خستۆتەڕوو، هەروەها بیر و ڕا و تێڕوانینی بیریارانی وەک ''لۆک، ڤۆن، هومبۆلت، مەدیسۆن، ستوارت میل، تۆکڤایل، کاڤۆر، ماتسینی و تێڕوانینی سۆسیالیستی و نیولیبرالی هەڵدەسەنگێنێت.
کتێبەکە 114 لاپەڕەیە، لە 17 بەش پێک هاتووە و بە زمانێکی سادە و کورت و پوخت پرس و بابەتەکانی وەک ئازادی، مافی مرۆڤ، سنووری دەسەڵاتی دەوڵەت، کارایی ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە، ئەندێشەی دیموکراسی، یەکسانی، لییرالیزم و تاکایەتی، سەرەڕۆیی زۆرینە، ئوتیلیتاریانیزم و چەند بابەتی دیکە شیدەکاتەوە و دەیخاتە بەردیدی خوێنەران.
هیوادارم بە وەرگێڕانی ئەم کتێبە خزمەتێکم بە خوێنەرانی خۆشەویستی کورد کرد بێت.[1]