زستان دێ و دەچێ، ڕوو ڕەشی هەر بۆ خەلووز دەمینێ.
خەلووز: ڕەژوو پشکۆی ئاگری کوژاوە (فەرهەنگی خاڵ)، وەرزی زستان مرۆڤ پێویستی بە گەرمکەرەوەیە، بۆیە ئاگر و خەڵووز بەکاردێنێت، مەبەست لەوەیە کەسێک دووزمانی کردبێت و دوو خێزانی بە شەڕ دابێت، دوای ئەوەی کە ڕاستی ئاشکرا دەبێت و ئاشت دەبنەوە، ڕووڕەشی تەنیا بە ئەو کەسە دەمێنێتەوە، لەپەندەکەدا ڕووڕەشی مرۆڤ و ڕەنگی خەڵووز بەیەک چوێنراوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,784 ganger