پۆلیسێک هاوکاری منداڵێک دەکات فۆتۆ_ هۆگر کەمال
خەندان – هۆگر کەمال
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە 11 گەنجیان بەهۆی شەڕکردنەوە لە فێستیڤاڵی شەڕە ئاوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستیگرکردووە، کە شەش گەنجیان بریندارن.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە خەندانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەکاتی فێستیڤاڵی شەڕە ئاوەکەی شاری سلێمانی، چەند گەنجێک لەنێوان خۆیان لێیان بووە بەشەڕ، کە بەدار و بەچەندین شتی تر لەیەکتریان داوە.
وتیشی: "لە شەڕەکەدا هێزەکانمان توانیویانە 11 گەنج دەستگیر بکەن، کە شەش گەنجیان بە سوکی بریندار بوون و ئێستا لای ئێمە دەستبەسەرن".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، کە "لەکاتی فێستیڤاڵەکەدا هاوڵاتیان بە پرتەقاڵ و چەندین شتی تر هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلێکی ئێمە، ئەوە جگەلەوەی گێچەڵیشیان بە خێزانێک کرد، کە هێزەکانی پۆلیس توانیان ئەو خێزانە ڕزگار بکەن و بیان بەنە دەرەوەی پارکەکە".
بۆیەکەمجار ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی شادی "شەڕە ئاو" ئەنجامدرا، کە بە هەزاران هاوڵاتی بەشدارییان تێدا کرد.
- 11-08-2013
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 18,706 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!