ساڵی 2008بەرزترین ڕێژەی گەشەکردنی ژمارەی گەشتیاران تۆمارکراوە لە هەرێمی کوردستان.
هەولێر، ئاوێنەنیوز:لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ(دوو شەممە) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گەشت و گوزاری سلێمانی، ئارام شوانی ئاماژەی بە ڕێژەی زیادبوونی گەشتیاراندا بۆ هەرێمی کوردستان. کە بەمشێوەی خوارەوە بووە:
ساڵی 2008 بەراورد بە ساڵی 2007 بە ڕێژەی 53% زیادیکردووە
ساڵی 2009 بەراورد بە ساڵی 2008 بە ڕێژەی 35% زیادیکردووە
ساڵی 2010 بەراورد بە ساڵی 2009 بە ڕێژەی 41% زیادیکردووە
ساڵی 2011 بەراورد بە ساڵی 2010 بە ڕێژەی 37% زیادیکرددوە
ساڵی 2012 بەراورد بە ساڵی 2011 بەڕێژەی 18% زیادیکردووە
ناوبراو وتیشی، کۆی گشتی هاتنی گەشتیاران لە2013/1/1 وە تا 2013/8/31بریتی بووە لە 252152 دووسەد و پەنجا و دووهەزار و سەد و پەنجا ودوو هەزار گەشتیار، وە ئەگەر ساڵی 2012 بە نموونە وەربگرین بەراورد بە ساڵی 2007 ئەوا ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بە ڕێژەی 380% زیادیکردووە کە ئەمەش ڕێژەیەکی دڵخۆشکەرەو ئەوە دەسەلمێنێت کە ساڵ بە ساڵ ئەم هەرێمە و بە تایبەت شاری سلێمانی هەنگاو دەنێت بەرەو بوون بە شارێکی گەشتیاری لە ناوچەکەدا.
- 14-10-2013
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,689 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!