ئاراس ئيلنجاغی
کێڵگەی نەوتی تەق تەق لەکۆتايی پەنجاکانەوە ڕوپێوی جيولۆجی بۆکراوە تا 2013 نزيکەی 20بيرە نەوت هەڵکەندراوە بەم شێوەیەی لای خوارەوه
:1- گوندی داربەسەر(8)بيری لێ لێدراوە بە ژمارەکانی(3،12،13،14،6،10،17،19)
2-گوندی ئيلنجاغی گەوره(4بيری لێ لێدراوە بە ژمارەکانی(1،2،9،15)
3-گوندی شيواشۆک (5)بيری لێ لێدراوە بە ژمارەکانی(8،5،11،16،18)
4-گوندی مەرزان (2)بيری لێ لێدراوە بە ژمارەکانی(4،7).
خاوەن و ئۆپەرێتەری کێڵگەکە هەردوو کۆمپانيای(گێنێل ئينێرجی تورکی و ئەداکسی سويسری)ين،قوڵترينی بيرەکان 2444مەترەو بەفشاری خۆی نەوتەکەی دێتە سەرەوەو جۆری نەوتەکەی بە پێوەری (ئەمريکان پترۆليۆم ئەندێکس) کە بە(ئەی پی ئای) بەناوبانگە کە ئەم پێوەرە بۆ سووکی و قورسی نەوت لە نێوان (17-52)ە، واتە قورسترين نەوت (17)يە و سوکترينی(52)ە، نەوتی تەق تەق لەو پێوەرەدا(47)ە، کە زۆر نزيکە لە سوکترين نەوتی دونيا، تا ئێستا ئەوەی زانراوە ڕێژەی گازی سروشتی لە کێڵگەکە کەمە و بەهەردوو نوسينگەی تورکيا و جنێڤ و فەرمانبەرانی هەرێم نزيکەی 1500کارمەندی هەیە، بيری (20)هەوڵدەدرێت 5000مەتر قوڵ بکرێت بەمەش ئەگەر سەرکەتوو بێت کەواتە دووچينی نەوت دەدۆزرێتەوە و بەمەش يەدەگەکەی دەگاتە دوو هێندەی يەدەگی ئێستای
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 17,791 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!