ZKW : لە ساڵی 2013 لە سنووری ناحیەی دیانا بە بڕی 8 ملیار دینار پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان خراونەتە واری جێبەجێ کردن، هەندێک لەو پڕۆژانە کەوتوونەتە خزمەتی هاووڵاتیان و هەندێکی تریش لە قۆناغی جێبەجێ کردندانە و پڕۆژەکانیش جۆراو جۆرن.
قایمقامی قەزای سۆران کرمانج عزەت بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی ڕایگەیاند، دەستی ئاوەدانی بۆ قەزای سۆران و ناحیەکانی دەورووبەر بەردەوامە، تەنیا لە ساڵی 2013 لە سنووری ناحیەی دیانا بە گۆژمەی زیاتر لە 8 ملیار دینار کۆمەلێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری خراونەتە واری جێبەجێ کردن، پڕۆژەکانیش جۆراوجۆرن، لەوانە دروست کردنی ڕێگەوبانەکان و قیرتاوکردنی کۆلانەکان و دروستکردنی قوتابخانە و گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ چەندین گەڕەکی ناحیەکە، کە هەندێک لەو پڕۆژانە خراونەتە خزمەتی هاووڵاتیان و هەندێکی تریش لە قۆناغی کۆتایی دانە.
#07-01-2014#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,605 ganger