کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ژمارەی لیست و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکراکرد.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە تیروپشک ژمارەی سەرجەم ئەو لیست و قەوارە سیاسییانەی دەستنیشان کرد، کە بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق دەکەن.
ژمارەی لیستی قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو بەم جۆرەیە :
پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 213
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ژمارە 266
بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 234
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە 274
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ژمارە 237
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ژمارە 275
هاوپەیمانی کوردستان لەنەینەوا ژمارە 243
لیستی ئاشتی کوردستانی ژمارە 258
لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان ژمارە 210
لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی کوردستانی ژمارە 212
هێشتا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی کوردستان
دەست پێنەکردووە، لەکاتێکدا کە بڕیارە ئەو هەڵبژاردنەش هاوکات لەکەڵ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕۆژی (30ی مانگی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
- 29-01-2014