خەندان- ڕەهێل سەمەد
دوای هەڵکۆڵینی شوێنێکی کشتوکاڵی لە دەوروبەری شاری هەولێر، نزیکەی 44 پارچە شوێنەواری دەدۆزرێتەوە و دواتریش ڕادەستی مۆزەخانەی شارستانی هەولێر دەکرێت، کە مێژوویان بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە.
بۆ ئه و مەبەستە ئەمڕۆ دووشەممە (10ی ئازاری 2014) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا مەلا ئاوات، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕاگەیاند: لە خوێندکارەکانی خوێندنگایەکی شاری هەولێر لەکاتی خوێندنی وانەی مێژوو بە مامۆستاکەی ڕاگەیاندوە چەند پارچەیەکی له و شێوەیە هەیە لەماڵەوەیان بەمەبەستی جوانی دایانناوە بەبێ ئەوەی بزانن ئەمانە چین.
وتیشی: "دوای بەدواداچوون دەرکەوت ئەوە چەند پارچەیەکی شوێنەوارین کە لەناو زەوی کشتوکاڵیدا دۆزراونەتەوە، بۆیە ئەوانیش ئاگاداری لایەنی پەیوەدیدار دەکەنەوە و بڕوا به و خێزانە دەهێنن بۆ گەڕاندنەوەی ئه و پارچانە".
راشیگەیاند: کەلوپەلەکان نزیکەی 44 پارچە دەبوون، هەمووی کەلو پەلی بەنرخ و بەهاداربوون کە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمەکانی ئاشووری و پێشتریش و قۆناغە جیاوازەکانی مێژوون.
جەختی لەوەشکردەوە: ڕەنگە ئه و هاوڵاتیانە مەترسی ئەوەیان هەبێت کە زەویەکانیان داگیر بکرێت، بەڵام هەموویان دڵنیا دەکرێنەوە دەست بەسەر زەوی هیچ کەسێکدا ناگیرێت کە پارچەی شوێنەواری تێدابێت، بەڵکو قەرەبوو دەکرێنەوە.
- 10-03-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,909 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!