فەرمانگەی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە یونامی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، کە لە مانگی ڕابردوودا لانیکەم 1420 کەس بەهۆی تیرۆر و تووندوتیژییەوە لە عێراق کوژراون و 1370 کەسیش بریندار بوون.
لەو ژمارانە 1265 لە کوژراوەکان و 1198 لە بریندارەکانیش خەڵکی مەدەنی بوون. نیکۆلای میلادینۆڤ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: "لە مانگی ئابدا بەپێی خەمڵاندنی نەتەوەیەکگرتووەکان 600 هەزار کەس ئاوارە بوون و هەزاران کەسیش لەلایەن داعش و گرووپە هاوپەیمانەکانیان دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن تەنیا لەبەر هۆکاری ئایینی و تایفی."
لە ڕاگەیێندراوەکەی یۆنامیدا ئەوەش هاتووە کە ئەو داتایە کوژراوان و بریندارانی پارێزگای ئەنبار لەخۆ ناگرێت، چونکە هێشتا بە دواداچوونی تەواو نەکراوە بۆ ئەو داتایەی ئەنبار کە بە دەستیان گەیشتووە.
بەپێی داتای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار کە پشتڕاستنەکراونەتەوە تا 31 ی مانگی پێشوو 268 کەس لە ئەنبار کوژراون و 796 بریندار کەسیش برینداربوون.
ژمارەی کوژراو و برینداری مەدەنی بەپێی پارێزگا: بەغدا: 246 کوژراو و 611 بریندار نەینەوا: 625 کەس کوژراو و 70 بریندار کەرکووک: 95 کوژراو و 248 بریندار دیالە: 140 کوژراو و 94 بریندار سەلاحەدین: 105 کوژراو و 103 بریندار
- 01-09-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 7,434 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!