- لە گەڕەکێکی قەزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر لەسەر مەسەلەی زەوی و دروستکردنی خاتوو شەڕەتەقە لە نێوان هێزەکانی زێرەڤانی و چەکدارانی سەر بە عەشیرەتێک دروست دەبێت.
- بە هۆی تەقینەوەی سێ بۆمبێکی چێنراوەوە لە نزیک گوندێکی سەر بە ناحییەی مەلا عەبدوڵڵا و گوندێکی سەر بە قەزای دووبز دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و دووی دیکەش بریندار بوون.
- لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە گوندێکی سەر بە ناحییەی زاب پەلاماری ماڵی دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرکووک درا بەو هۆیەوە ناوبراو بریندار بوو. سەرچاوەیەکیش لە پۆلیس ڕایدەگەیەنێت لە لایەن پاسەوانەکانییەوە وەڵام دراونەتەوەوەو شەر دروست بووەو بە هۆیەوە ئۆتۆمبێلی چەکدارەکان سوتاوە.
- چەکدارانی داعش ماڵی برای بەرپرسی کۆمیتەی سەعدییەی یەکێتی دەتەقێننەوە و دواتریش چەند بۆمبێک لەسەر ڕێگای ماڵەکە دادەنێن، بەڵام بۆمبەکان پووچەڵ دەکرێنەوە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,272 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!