لەهەر 100 خوێندکاری هەرێمی کوردستان 10 کەسیان مامەڵەی خراپی سێکسیان لەگەڵ دەکرێت و لە 88% مامۆستاکان باوەڕییان بەکارهێنانی توندوتیژییە دژی خوێندکاران.
هاوکار حسێن، سلێمانی:بەپێی ڕوپێویەکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کەلەرۆژی جیهانی منداڵداندا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی ڕاگەیاندرا لەهەر 100 خوێندکار لەقوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان 10یان ڕوبەڕوی "مامەڵەی خراپی سێکسی کرداری" دەبنەوە
لەو ڕوپێویەدا 1740 منداڵ لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەشداربوون تیایدا و ڕێکخراوەکە لەسەر سێ ئاستی توندوتیژی کاریکردووە، ئەوانیش ئاستی خێزان و قوتابخانەو کۆمەڵگە و بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕوپێویەکە ڕێژەی بەکارهێنانی توندوتیژی لەقوتابخانەکانی هەرێمدا (42%)ەو توندوتیژی دەروونی زارەکیش (66%)ە.
ئەو ڕوپێویەی منداڵپارێزی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو کە زیاتر لە 88% مامۆستایان بڕوایان بەبەکارهێنانی توندوتیژیە دژی خوێندکاران و ئەو مامۆستایانە پاساوییان بۆ ئەوە هێناوەتەوە.
لەبەرامبەریشدا بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی، نەجمەدین عەلی، بەئاوێنەی ڕاگەیاندووە "لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا کەبسەلمێنرێت ئەوا مامۆستاکە لەپیشەکەی دووردەخرێتەوەو ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر".
تەواوی ئەم بابەتەو چەند بابەتێکی تری ناوازە لەژمارە 431ی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا بخوێنەرەوە، ئاوێنە هەفتەنامەیەکی سیاسی گشتیەو ڕۆژانی سێشەممە لەلایەن کۆمپانیای ئاوێنەوە بڵاودەکرێتەوە.
- 03-06-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,219 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!