لە شاری سلێمانی و لەمانگی ڕەمەزاندا، 300 شوێنی گەشتیاری میلی مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە تا بەردەوام لە ژێر ڕێنماییەکانی تایبەت بە ڕەمەزاندا خواردەمەنی پێشکەشی هاوڵاتیان بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە تیایدا هاتووە: پێنج فەرمانگەی حکومەت لە دیوانی قایمامیەتی قەزای سلێمانی لە 25ی ئەم مانگەوە ڕێنمایەکی هاوبەشیان دەرکرد، کە تیادا بڕیار درا هەر چێشتخانه و ڕێستورانت و کافتریا و چایخانەیەک سەربەست بێت لە کردنەوەی شوێنەکانیان لەم مانگی ڕەمەزاندا به و مەرجەی بەڵێننامەی دادنووس بداتە لیژنەکە کە لە جەژن و بۆنەکاندا شوێنەکانیان کراوە بێت.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەی شوێنە گەشتیاریەکانی لە قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد: ڕۆژی 30/6 کۆتا ڕۆژی پێدانی مۆڵەت بوو بۆ ئه و خاوەن کارانەی دەیانەوێت لە مانگی ڕەمەزاندا شوێنەکانیان بکەنەوە.
وتیشی: "زیاتر لە 300شوێنی گەشتیاری و میلی مۆڵەتی کارکردنیان پێ دراوە بۆ ئەم مانگە کە کاربکەن و مەرجی سەرەکیش ئەوەیە بوو ئه و شوێنانە کراوە بێت لە بۆنەکانداو گەر بێت و کەسێک پابەند نەبێت به و بڕیاڕەوە پاڵپشت بە یاسادا سزا دەدرێت".
هاوکات ئه و لیژنە هاوبەشەی کە مۆڵەتی ڕەمەزان دادەتەیە خاوەنی شوێنەکان نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی سەرۆکایەتی دەکردو هەریەک لە قایمقامیەت و کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان و تەندروستی و چاودێری بازرگانی ئەندامێتی لیژنەکەیان دەکرد تا ڕێنمای و کار ئاسانی بۆ کردنەوەی هەریەک له و شوێنانە جێبەجێ بکەن لەم مانگەدا.
- 02-07-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,625 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!