کامەران عەبدە ساڵح
وێنەیەکی کۆن و دەگمەنی شاعیری ناودار و کۆچکردووی کورد هێمن موکریانی لە مەهاباد دەدۆزرێتەوه و بەپێی بەدواداچوونەکانیش ئه و وێنەیە لای هێمن خۆیشی نەبووە.
شاعیرو نوسەری ناسراوی شاری مەهاباد موحیبی مەهابادی، لە پەیوەندییەکدا وێڕای ناردنی وێنەکە بۆ خەندان، ڕوونیکردەوە، ئه و وێنەیە لە ئەرشیفی وێنەگرێکی دێرینی شاری مەهاباددا لەنێو سەدان وێنەی تردا دۆزراوەتەوەو، تەنانەت لای هێمن خۆیشی نەبووە.
وتیشی: "پاش بەدواداچوونێکی زۆر، ئەوە ساغ بوەتەوە کە وێنەکە ساڵی 1959 لە قوتابخانەی (سەعادەت) گیراوە، کە لە کۆڵانی (شافیعی) لەنێوان هەردوو شەقامی (جامی جەم) و (موخابەرات) لە شاری مەهاباد بووەو، ساڵانێکی زۆرە ئه و قوتابخانەیە ڕووخێنراوه و کراوەتە خانوو".
ئاماژەی بەوەشدا، لە وێنەکەدا، هێمن بە مەندیلێکی سپییەوە لەتەنیشت خوێندکارەکانەوە وەستاوە.
- 29-07-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,572 ganger