لەکاتێدا شۆرشێکی گەورە لەکوردستاندا بەرێوەدەچێت و گەلەکەمان بەهەوڵ و تێکۆشانی مەزن توانیویەتی کۆمەڵیک دەسکەوتی گرنگ بەدەست بهێنێت،لەهەمانکاتدا بەقارەمانێتی و بەرخودانی بێ وێنە ڕێگەی لەبەردەم زۆرترین دەرفەت واڵاکردووە بۆئەوە ی تەواوی مافەرەواکانی بەدەست بهێنێت.بەڵام لەکاتێکی وەهادا نەیارانی گەلی کورد لەسەرو هەموویانەوە دەوڵەتانی زلهێزی جیهانی و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان بەهەمووشێوەیەک بەرەنگاری ئەو شۆرش و تێکۆشانە دەبنەوەو لەهەوڵی لەباربردنی ئەو دەسکەوتنانەدان.لای هەموولایەک ئاشکرایە ئەوشەرە ئەمرۆ لەرێگەی هێزی تیرۆرستی داعشەوە بەرێوە دەچێت.لەرۆژئاوای کوردستاندا دووساڵ زیاترە شەرێکی دژوار لەدژی خەڵکێکی شۆرشگیری و بەرخودانڤان بەرێوە دەچێت و تارۆژی ئەمرۆش بەردەوامەو لەئەنجامدا گەلی ڕۆژئاوای کوردستان بە پێشەنگایەتی YPJ و YPG توانیویانەسەرکەوتنێکی مێژووی تۆماربکەن.لەباشوری کوردستانیش ماوەی سێ مانگە چەکدارانی داعش لەدژی خەڵکی باشوری کوردستانیش شەرێکی خوێناوی لەسنوری کەرکووک و دوزخورماتووو موسڵ جەلەولاو خانەقین و سەعدیە بەریوەدەبەن.ئیستا شاری موسڵ و قەزای شەنگال وژمارەیەک لە گوندوناحیەی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکراوەو گەل ڕوبەروی کۆمەڵکوژی دەکەنەوە.لەکاتێکی وەهادا وەک پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پێمان وایە کە هێرشە داگیرکاریەکانی چەتەکانی داعش بەهەمووشێوەیەک سەرتاسەری کوردستانیان کردۆتە ئامانج بەبی َهیچ سنورێک.ئێمەش وەک گەلی کورد پێویستمان بە بەرەنگاربوونەوەیەکی نەتەوەی وهەمەلایەنە و سنور نەناسانە هەیە کەتەواوی هێزوولایەنەکان بەیەکگرت و یەکریزی بەرەنگاری هەمووجۆرە داگیرکارو کۆمەڵکوژیەک لەسەرگەلەکەمان ببینەوە.
بۆئەو مەبەستە ئێمە بەپێویستی دەزانین کە کەمپینێکی پاراستنی نەتەوەی سەرتاسەری ڕابگەیەنین لەباشوری کوردستاندا بۆبەرەنگاربوونەوە ورێگەگرتن لە هەمووجۆرە داگیرکاریەک و لەسەروهەموویانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە کۆمەڵکوژیەکان و ڕزگارکردنی خەڵکی شەنگال لەهەموجۆرە لەناوچونێک بۆ شکاندنی ئەو چەمبەری کۆمەڵکوژییەو خۆگەیاندن بە هەمووئەو کەسانەی کەلەچیای شەنگال بەبێ ئاو نان ماون.بۆ خاوەندەرکەوتن لەهەمووئاوارەکانی موسل َو مەخمورو جەلەولا و هەموو خوشکان وبرایانی ئێزیدیمان.بەپێویستی دەزانینن لەگەڵ بەرفراوانکردنی هەڵمەتی هاوکاری کۆکردنەوە مادی و مەعنەوی.بەهەمووشێوەیەک ڕێگەلەبەردەم هەمووجۆرەپاشداکشاندنێک بگرین ورۆحی تێکۆشان و بەرخودان پێش بخەین وبەهەمووشێوەیەک ئەرکی پاراستنی وڵاتی خۆمان پێک بهێننین. بەپێویستمان زانی وەک پارتی چارەسەری دیموکراتی هێزێکی پاراستن و بەرخۆدانی نەتەوەی هەرێمی تایبەت لەباشوری کوردستاندا ڕابگەیەنین.ئەم هێزە لە هەر جێگەیەک بەناوی پاراستین لەو هەرێمە خۆی ڕادەگەینێت وەک هێزی بەرخودان و پاراستینی شەنگال.هێزی پاراسیتنی کەرکووک و هێزی پاراستین خانەقین و جەلەلا و هێزی پاراستین مەخمور.ئەم هێزە بەشێوەکی مۆدێرن پەروەردەکرێن و لەبواری سەربازی و ئایدۆلۆژییەوە ئامادە دەکرێن. بێ گوومان ئەم هێزە وەک هەرهێزێکی پاراستنی خاکی کوردستان باوەریمان بەتێکۆشانێکی هاوبەش و هەمەلایەنە هەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەمووهێزێکی پێشمەرگە لەباشوری کوردستان و هەموو هێزی پاراستنی گەل YPG و یەکینەی پاراستنی گەل لە باکورو ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەسەر ئەو بنەمایە وەک پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بانگەوازی لەهەموو لاوان لەتەواوی کوران وکچان و ژنان و پیاوان لەهەموشاروشارۆچکەکانی باشوری کوردستان و ئێراق بەگشتی دەکەین کە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان پێک بهێنن کەبەزووترین کات بەشداری هەڵمەتی بەرخودانی نەتەوەی ببین و پەیوەندی بە هێزی پاراستن و بەرخودانی نەتەوەی یەوە بکەن. بۆ پەیوەندی کردن بەم هێزەوە بەشداریکردن لەم هەڵمەتەدا لەهەمووشاروشارۆچکەکەکانی باشوری کوردستان(سلێمانی، هەولێر، دهۆک، زاخۆ، کەرکووک،،چەمچەماڵ، کەلار،کفری، خانەقین،رانیە، دیانە،چۆمان،رەواندوز، هەڵەبجە، پێنجوێن،دەربەندیخان، شێخان، هەموو قەزاو ناحیەکان) پەیوەندی بکەن بەنوسینگەی ڕۆژی وڵات و بارەگای پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان.
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
7-8-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,268 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!