وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند، کە دوازدەیەمین کەشتییە نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بارکرا و تاوەکو ئێستاش 8.8 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەکراون.
تانەر یڵدز، وەزیری وزەی تورکیا لەگەڵ وەزیری گەیاندنی ڤەنزوێلا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ئاشکرایکرد: "12هەمین کەشتییە نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان بارکرا و تاوەکو ئێستاش 8.8 ملیۆن بەرمیل نەوت ڕەوانەکراون".
یڵدز ئەوەشی ئاشکراکرد، کە ڕۆژانە 180-190 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆری کەرکووک - یەرمووک هەناردە دەرکرێت، 2 هەفتە بەر لە ئێستاش بەهۆی ئەو چاککارییانەی لە بۆرییەکەدا کراون دەتوانرێ توانای هەناردەکردنی ئەو هێڵە نەوتییە بۆ 200-220 هەزار بەرمیل بەرز بکرێتەوە.
وەزیری وزەی تورکیا گوتیشی، "لەنێو عەمبارەکانی بەندەری جەیهان 300-350 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە و ئێستا ئەو بڕەش ئامادەیە بۆ هەناردەکردن".
دوێنێش 11هەمین کەشتی لە بەندەری جەیهانەوە ڕەوانە کراو، پڕۆسەی هەناردەکارییەکەش لە مانگی 5 ی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە.
- 29-08-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,367 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!