دارەبەن یان قەزوان Pistacia khinjuk، لەخێزانی Anacardiaceae درەختێکی باڵا کورت و بە تەمەنە، لەچیابەرزەکانی کوردستان سروشتی ڕواون (خۆڕسک) لەمانگی خاکە لێوە وگوڵاندا گوڵ دەکەن و لە گەلاوێژ / خەرمانان تۆودەگرن و پاشان بەر ئەگرن، بەری دارەبەن قەزوانە لە مانگی خاکە لێوەوە قەزوان دەڕنن،
دارەبەن تایبەتمەندێتی یەکی تریشی هەیە ئەویش بنێشتە، بنێشت لە مانگی خەرمانان دا دەست دەکرێ بە کۆکردنەوەی بەم شێوەیە، بە تەشوێ لە چەند لایەکەوە قەدی دارەکە بیندار دەکەن ئینجا خۆڵێکی ووردی خاوێن کە پێی ئەڵێن (کەنگە) لەگەڵ کادا یان پووشی ورددا دەگرنەوە ئەیکەن بە قوڕو کۆچەڵەی لی درووست دەکەن بە دەوری قەدی دارەکەدا، لە بەردەم هەر برینێکدا کۆچەڵەیەک دروست دەکرێ بە ئەندازەی 20 سانتی مەترێک، دوای سێ هەفتە دیسان زامدار دەکرێتەوە پیی دەڵێن (لەلەکردن) لە هەمان شوێندا سێ جار لەلە دەکرێ،لە مانگی خاکەلێودەدا دەست دەکرێت بە کۆکردنەوەی دەبێت لە پێش خۆر کەوتن یان زەردەپەڕی ئێواراندا بێت.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 17,304 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!