سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، بەرزترین ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە پارێزگای دهۆکەوە.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 30% زیادی کردووە، دەستەی ئاماری هەرێمیش دەڵێت ئه و ئامارەی بەغدا کە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بنەمایەکی زانستی ئەنجامی نەداوە و دوورە لە ڕاستی.
لە دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی (ئەنادۆڵ)دا سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سیروان محەمەد ڕایگەیاند: "رێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بە هەر چوار شارەکەیەوە، ئەگەر بەپێی ئامارەکانی حکومەتی بەغدا بێ. ئێستا گەیشۆتە زیاتر لە هەشت ملیۆن و 200 هەزار کەس بەڵام بەپێی ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێم بێ، ژمارەکە لەوەی ڕاگەیاندراوە، زۆر کەمترە."
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم هەروەها ڕایگەیاند: بەدەستهێنانی ئامارێکی دروست بۆ هەر پرسێک لە بارودۆخێکی وەک ئێستادا زحمەتە بەتایبەت بۆ ئاوارەکانی نێو هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا سەرژمێریمان کردووە، تا بزانین ژمارەی ڕاستەقینەی ئاوارەکان چەندە، به و پێیە بۆمان دەرکەوتووە، کە تەنها لە ساڵی 2014ی ئەمساڵدا 850هەزار کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە و کۆی گشتی ئاوارەکان کە پێش ئەمساڵ ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، زیاتر لە ملێۆنێک و 400 هەزار کەس دەبێت.
سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان، سیروان محەمەد وتی: "ئه و ئامارەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق خستویەتییەروو گوایە ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتۆتە 30% بەشێوەیەکی زانستیانە نەکراوە، دەستەی ئاماری هەرێم پشت به و ئامارە نابەستێ، چونکە بەپێی ئامارەکانی بەردەستی ئێمە ڕێژەی بێکاری لە ساڵی 2012 گەیشتبۆوە 19% و هەرێمی کوردستانیش 5.3% ڕێژەکەی پێکهێنابوو. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ئاماری هەرێم ڕێژەی هەژاری به و ڕێژە زۆرە زیادی نەکردووە، کەوا بەغدا باسی لێوەدەکات."
ئاماژەش بەوەدەکات کە به و پێیەی کە لە 89% ئاوارەکانی ناوخۆی عیراق چوونەتە پارێزگای دهۆک ئێستا ئه و شارە زۆرترین ڕێژەی هەژاری لە نێو هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم قۆناغە بە کاتی لەقەڵم دەدرێت و پێشبینی دەکرێ دوای گەڕانەوەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بیانی لە بواری نەوت بەهەرێمی کوردستان، جارێکی دیکەی ڕێژەی بێکاری ڕوو لە کەمبوونەوە بکات.
- 09-09-2014
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,485 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!