لە ساڵی 1971 لە شاری دێرسم-ی باکوری کوردستان لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە شاری ئەلازخ تەواو کردووە و لە ساڵی 1989 لە بەشی زانستی ئابووری ئینگلیزی دەستی بە خوێندنی زانکۆ کردووە.لە 25-10-1992دا، لە شەڕێکدا لە باشوری کوردستان و لەکاتێکدا کە فیشەکی پێنامێنێ و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی سەربازانی تورک و #پێشمەرگە#کانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#-عێراق، لە چیای خواکورک خۆی فرێدەداتە خوارەوە و دەچێتە ڕیزی کاروانی نەمرانی تێکۆشانی ئازادییەوە.
هەروەها هێزەکانی گەریلا وەک وەفاداریەک بۆ بێریتان بە بیرەوەری ئەو و لەسەر هێڵی بەرخۆدانی بێریتان سوپای ژنان دادەمەزرێنن کە ئێستا وەک (یەژاستار) دەناسرێت و پێشەنگی بۆ سەرجەم #شەڕڤان# و گەریلا ژنەکان دەکات لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری #پەکەکە#، لەدوای چالاکیەکەی بێریتان ئەم هەڵسەنگاندنەی کردبوو: بێریتان بۆ ئێمە، وەسیەت، پەیام و بانگێکە، ئه و بۆ ئێمە ژان دارکە، چالاکیەکەی ئەو، چالاکی عەشق، و چالاکی شکۆدارییە، دەبێت ئێمە ژیانی شەهید بێریتان بکەینە هێڵێکی تایبەت بۆ تێکۆشانمان، تا ئەوکاتە ئاشتیەکی شکۆدار دێتە کایەوە، ئێمە درێژە به و ڕیبازەی بێریتان دەدەین.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,355 ganger