رۆژنیوز- زاهیرئیبراهیم
ئەم ساڵ لەدەڤەری سۆران 22 ئۆتۆمبێڵ و بەنزینخانەیەک لەمێرگەسۆرسوتاون، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆرانیش ڕایگەیدەگەیەنێت"به بەروارود بەساڵی ڕابردوو، ڕووداوی سوتانی ئۆتۆمبێل و بەنزینخانەکەمی کردووە.
عقید عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای سۆران بە (رۆژنیوز)ی ڕاگەیاند:"لەسەرەتای ئەم ساڵەوە لەسنوری دەڤەری سۆران، بەهۆی چەند ڕووداوێکی لە ناکاوەوە 22 ئۆتومبێلی جۆراوجۆرسوتاون، کە لەنێویاندا تانکەری سوتەمەنیش هەبووە.
بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ڕاشیگەیاند: ئەم ساڵ بەنزینخانەیەکیش لە گوندی بلێ ی سەربەقەزای مێرگەسۆرسوتاوە.
ناوبراو، وتیشی:" تائێستا به بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ڕووداوی سوتانی بەنزینخانە و ئۆتۆمبێڵ کەمی کردووە.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,590 ganger