ئاگادارییەک لە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە
پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی کوردستان،پارێزەرانی خاک و نەتەوە، وێڕای دوبارە دەستخۆشیمان لەو بەرگریی و هەڵمەتە قارەمانانەتان بۆ پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان لە شەمشەمە کوێرەکانی تاریکی و پارێزەرانی نەریتی وەحیشگەری تیرۆریستانی داعش، بەڵام لە دوایین هێڕشی ئەوان و تێکشکاندنی لەلایەن ئێوەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دیاردەیەکی نوێی قێزەونی دور لە کەلتورو نەریت و ئاکاری کوردانەو کوردەواری بڵاوبۆتەوە، کە سەربڕینی داعشێکە، بە ڕاستی ئەو کارە دژو پێچەوانەی ئاکاری شۆڕشگێڕانەی پێشمەرگەی کوردستانە، بە درێژایی دەیانساڵی بەرگری و مقاوەمەتی ئەم گەلە ستەمدیدەیە لەپێناو مانەوەیدا، ئەوە یەکەمجارە لە یاساو ڕێساو نەریتەکانی ئەم گەلە جوامێرەدا ئەو کارە ڕووبدات، بە درێژایی مێژوی شوڕش و بەرەنگارییەکانمان ئێمە یاساکانی جەنگمان پاراستوەو بە گوێرەی بنەماکانی کەلتورو ئاینەکانمان هەڵسوکەوتمان لەگەڵ کوژراوەکانی دوژمنانمان کردوەو بە گوێرەی یاسا پەیڕەوکراوە نێودەوڵەتیەکانیش ڕێزمان لە دیلەکان گرتوە، هەرچەندە ئەوان دڕندەو بێبەزەیش بووبن.
پێشمەرگە قارەمانەکان: داعشی دوژمنی ئەمجارەمان، دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ خۆیاندا یەکسان بکەن لە توندوتیژی، بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو نیەت و مەرامەیان بن، ئێوە دیفاع لە خاک و نەتەوەیەک دەکەن، ئێوە بە ناوی مرۆڤایەتیەوە دژی دوژمنانی مرۆڤایەتی دەجەنگن، مرۆڤایەتیش ئەو کارانە ڕەتدەکاتەوە.
بۆیە ئاگادارتان دەکەمەوە لە دوبارە نەبونەوەی ئەو کارانەو ئەوەشی لە بەرپرس و پلەدارو پێشمەرگەش ئەو کارانە ئەنجامبدەن، یان ڕێگە بدەن بە ئەنجامدانی ئەو کارانە بە تونتدرین شێوە سزا دەدرێت.
بژین بۆ پاراستنی کوردو کوردستان...
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
2-2-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,668 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!