- داعش پیاوێکی ئێزدی بەتەمەن و گەنجێکی ئێزدی لە ناوچەی تۆپ لە ناوەڕاستی شاری موسڵ، گوللەباران کرد. هەردوو قوربانییەکە خەڵکی ناوچەی شنگالن و پێشتر لە مانگی ئابی ساڵی پارەوە لای داعش دەستبەسەر کرابوون، دوای گوللەبارانکردنیان تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کراوە.
- لە باشووری کانتۆنی کۆبانی لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە، لە دژی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودا 18 گوند ئازادکراون و جگە لە زیانە ماددییەکان 120 چەکداری ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیەش کوژراون.
- هاوڵاتیەکی کوردی باکوری کوردستان بەهۆی قەرزاری و نەبوونی لەبەر بینای پارێزگای شاری ماڵاتیا، لەبەر چاوی پارێزگاری شارەکە بەنزینی کردن بەخۆیدا و خۆی سوتاند.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,508 ganger