لە سەد و حەڤدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردیدا و بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم میدیاکارانی کوردستان دەکەین و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ دەخوازین لەپێناو گەیاندنی پەیامی دروستی پیشەییانە و نیشتیمانیانەی کارەکەیان کە دەتوانن ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیی کۆمەڵگای کوردستاندا ببینن.
مایەی شانازییە کە کۆمەڵگای کوردستان بە جیاوازیی بیروڕاکانیەوە، لە کەشێکی ئازاددا خاوەنی دەیان دەزگای میدیاییی جۆراوجۆرە. هەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین پایەیەکی سەرەکیی سیستمی دیموکراسییە لەم کۆمەڵگایەدا و دەبێ ئەم ئازادییە لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانیدا کاری لەسەر بکرێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چ لە میانەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی و چ لە میانەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا، وێڕای هەر خزمەت و کارئاسانییەک بۆ میدیاکاران، هەمیشە پەرۆشی پاراستن و دابینکردنی ئەو مافە ڕەوایانەیە کە دەبێ میدیا وەک دەسەڵاتی چوارەم خاوەنی بێت.
فەراهەمکردنی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی میدیایی وەک ئەرکێکی سەرەکییە لە بەرنامەی حکوومەتدا، چاوەڕوانیشمان لە میدیاکارانی کوردستان، ڕۆڵگێڕانیانە لە پتەوکردنی زیاتری بنەماکانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری، وێڕای ڕۆڵی گرنگیان لە هاوکاریکردنی حکوومەت لە میانەی چاودێری و بەدواداچوونی کار و پرۆژە جۆراوخۆرەکانی حکوومەت، بە شێوەیەکی دروست و پیشەییانە لەگەڵ هەر ڕۆڵ و ئەرکێکی نیشتیمانی کە لە ئەستۆی پەیامی میدیاییدایە وەک میدیایەکی نیشتیمانیی خاوەن متمانە.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی و یادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان و یادی دامەزرێنەرەکەی مامۆستا مقداد مەدحەت بەدرخان، کوردستانیش هەر ئازاد و سەقامگیر و ئاوەدان و پێشکەوتوو بێت.
ئەنجومەنی وەیرانی هەرێمی کوردستان
21-4-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,484 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!