- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە قەزای شەنگال تێکشکاند و شەش هەمەریشیان سووتاند.
- وەزیری بەرگری عیراق، هێرشێکی توند دەکاتە سەر وەفیق سامەڕائی، کە ئێستا وەک توێژەری سیاسی لە میدیا عەرەبییەکاندا دەردەکەوێت و ئاشکراشی دەکات، کە لەسەردەمی ئەنجامدانی تاوانی ئەنفال، وەفیق سامەڕائی دەستی لە کۆمەڵکوژیی کوردەکاندا هەیە.
- کەسوکاری ئەنفالکراوان بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بۆ دوەمجار دەچنەوە بەردەم دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکووک-گەرمیان و یەکێک لەداواکارییە سەرەکییەکانیان گەڕانەوەی حاکم هاوژینو دەستلەکارکێشانەوەی حاکم ئەکرەم دەبێت.
- ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند، لە شەر و پێکدادانەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە شارۆچکەی تل تەمەر 65 چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراون و 12 شەڕڤانی یەپەگەش شەهیدبوون.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 13,055 ganger