بە توندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە دەکەین کە دوێنێ ئێوارە گربوونەوەیەکی جەماوەرییHDPی لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە شاری دیاربەکر کردە ئامانج و تیایدا چەند هاووڵاتییەک گیانیان لە دەست دا و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیمان لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان، هیوای زووچاکبوونەش بۆ برینداران دەخوازین.
هیوادارین هەموو لایەنەکان دان بە خۆیاندا بگرن، ڕێکارە یاساییەکان بگەنە ئەنجام و ئەم کارە ترسنۆکە نەبێتە هۆی کاردانەوەی نابەرپرسانە و لە دوایین ڕۆژانی بانگەشەی هەڵبژارندا، کەشی گشتی و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان نەشێوێنێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
6-6-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,654 ganger