- تیمی تایبەتی پۆلیسی تورک هاوڵاتیانی گەڤەر کۆمەڵکوژ دەکەن و شەوی ڕابردووش هێرشیانکردە سەر گەڕەکی ئەسەنتەپە و ئەسەنیورت و گوللەبارنیان کرد، بەو هۆیەشەوە گەنجێک بەناوی عەلی کاڤال گیانی لەدەستدا.
- شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە شارەدێی تەقتەق لەنێوان دوو لایەنەدا، چوار کەس کوژراون و سیانی دیکەش برینداربوون.
- ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "چەتەکانی داعش شەوی ڕابردوو هێشیان کردە سەر گوندی فاتسە کە 8 کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیساوە دوور، بەڵام یەکینەکان توانیان ئەو هێرشە تێک بشکێنن و چەتەکان ناچار بکەن هەڵبێن".
- تۆڕی (CNN) ئەمریکایی بڵاویکردەوە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش سەرلەنوێ بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەلدان لە حەسەکە و لە ئاکامی ئەو هێرشەشدا، ژمارەیەک لە هێزەکانی (یەپەگە) و هاوڵاتیانی مەدەنی، بریندار بوون.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,019 ganger