جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ژمارەی کۆتایی ئاوارەکان لەهەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە(286000) خێزان".
ئاوێنە : د.دیندار زێباری جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی ئاوارەکانی لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ عالیە بەزاز نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عێراق کۆبۆوە و لەکۆبونەوەکە جەخت لەسەر هاوکاریکردنی زیاتری ئاوارەکان کرایەوە.
بەزاز لەو کۆبونەوەیەدا ڕایگەیاند "هەفتانە لەنێوان (300 تا 500) ئاوارە ناونوس دەکرێن لەنوسینگەکەیان سەرەڕای دابینکردنی گشت پێداویستی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لەڕوی پاراستن و باری یاسایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە".
لەلای خۆشیەوە زێباری وتی "دامودەزگا ئەمنیەکانی هەرێم ڕێوشوێنی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ پێشوازی کردن لەو هاوڵاتیانەی کە هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن جا چ کورد بێت یان عەرەب یاخود هەر قەومیەتێکی تر بێت پێویستە لەکاتی هاتنیان یان دەرچونیان کارتی پێناسەیان پێ بێت وەک کارتی زانیاری یان کارتی نیشینگە. ئەم ڕێوشوێنەش تەنها بۆ پاراستنی خودی هاوڵاتیانە".
جێی باسە ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەنزیکەی 5ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.
- 21-10-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,702 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!