بۆ:سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئێمە وەک 4500 خوێندکادکار و قوتابی لەتێکڕای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان داواکارین لەسەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بێنە سەر خەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی داواکاری ئێمە کە بریتیە لەزیادکردنی وانەی عبور بۆ 2 وانە چونکە لەبەغدا بارودۆخ ئەوەندەش خراپ نیە بەڵام بڕیارێک دەرچووە کە هەزاران خوێندکار لەزانکۆکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق سوودمەندبوونە لێی لەبەرئەوە ئێمەش داواکارین لەبەڕێزتان ڕۆڵی خۆتان بخەنە گەڕ بەمەبەستی فشارخستنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بەمەبەستی زیادکردنی وانەی عبور چونکە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەم سوودی لێ وەرگرتووە،.
لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتی خوێندکاران و قوتابیان بەڕێزتان ئاگاداردەکەینەوە کەباری دەرونی خوێندکاران لەوپەڕی خراپیدایە بۆیە بەدەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە بەزیادکردنی عبور بۆ دوو وانە قەیرانێک چارەسەر دەکەن کەهیچی کەمتر نیە لەقەیرانەکانی تر کەلەهەرێمی کوردستان بوونی هەیە،
چاوەروانی وەڵامێکی ئەرێنین
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران
06-11-2015
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,348 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!