Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 523,962
Bilder 106,056
Bøker 19,742
Relaterte filer 99,023
Video 1,437
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
چارەنوسی کەرکووک نە لە مادەی پەنجاو هەشت و نە لە دەستوردایە
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چارەنوسی کەرکووک نە لە مادەی پەنجاو هەشت و نە لە دەستوردایە
Artikler

چارەنوسی کەرکووک نە لە مادەی پەنجاو هەشت و نە لە دەستوردایە
Artikler

د. جەبار قادر
لەم ڕۆژانەدا پرسی کەرکووک جارێکی تر بۆتە کرۆکی باس و خواسەکان لە نێوان کورد و عەرەب و تورکمان لە عیراق. کەرکووک پرسێکی هەمیشە ئامادەیە لە ململانێ و بگرە و بەردەکاندا. تەنانەت هەڵتەکاندنی دەوڵەتی عیراقیش باری ئەوەی نەرخسان کە بە شێوەیەکی دادوەرانە ئەم کێشەیە ڕوو لە چارەسەرکردن بکات. مرۆڤ جیاوازییەکی جەوهەری نابینێ لە دید و بۆچونی کاربەدەسەتانی نوێی عیراق لە مەر کەرکووک لە گەڵ دەست و دایەرەکەی سەدام حوسێندا. سەیر لەوەدایە کە دادگای تایبەت بە دادگایی کردنی سەرانی ڕژێمی بەعس ماوەیەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە یەکێ لەو تاوانە سەرەکییانەی دراونەتە پاڵ سەدام حوسێن و یاوەرەکانی تاوانی پاکتاوکردنی ڕەگەزییە. واتا کاربەدەستانی نوێی عیراق بە دڵخوازی بێ یا بە ناچاری ئەو سیاسەتە بە تاوان دادەنێن و، بە پێویستی دەزانن کەسانی بەرپرس لەو تاوانە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. ئەی چۆنە وا لە گەڵ ئەنجامەکانی ئەو تاونەدا وا بە بێباکی و نامەسئولانە هەڵس و کەوت دەکەن و لە دژی بچوکترین هەنگاون بۆ سرینەوەی شوێنەوارەکانی ؟.
رەنگبێ وەڵامی جودامان هەبێ بۆ ئەم پرسیارە. وەڵام تەنها شۆڤێنیزمی عەرەبی، هەستی سەردەستەیی و بەکەمزانینی ئەوی دی، چاوچنۆکیی و فراوانخوازی و ناکۆکی مەزەبی نیە، بەڵکو تا ڕادەیەکیش لەوەدایە کە زوربەی عەرەبی عیراق و دەرەوەی عیراقیش، بە هەموو ئەوانەشەوە کە تا دوێنی ئاویان لە جامی سەری ڕژێمی سەدامدا دەخواردەوە، دڵخۆشن بەو ئامانجانەی لە بواری سیاسەتی بەعەرەبکردندا هاتونەتە دی و ئامادە نین وا بەئاسانی دەستیان لێ هەڵگرن. ڕۆژانە دەیان بەڵگە و هەڵس و کەوت و گوتاری سیاسی عەرەبی لە ئۆقیانۆسەوە تا کەنداو ئەم بۆچونە پشت ڕاست دەکەنەوە. ئەوەی سەیری کەناڵە تەلەفزیۆنیە عەرەبیەکان بکا، دەبینێ هەموویان لە مەر کەرکووک لە یەک ئاواز دەخوێنن. میوانە هەمیشەییەکانیان چەند عەرەبێکی فاشی و نوێنەرانی بەرەی تورکمانی، ئێستا یەکێتی ئیسلامی تورکمانیشیان هاتۆتە پاڵ و، جار جارەش هەندێ کوردی خۆ خۆر و خۆپەرست یا بێ ئاگا لە پرس و کێشەکانن.
هەروەها ڕاستیەک هەیە کە لە گوتاری سیاسی کوردیدا پشتگوێ خراوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەوی دیش سیاسەت دەکا و زۆر جار لە ئێمە باشتری دەکا. با میدیای ئێمەش هەر دەهۆڵی چواردە ساڵ (ئەزمونی دیموکراتی) لێبدا و پێی وابێ ئەوی دی (خەریکی قومارکردنە بە کەرکووکەوە!). جەعفەری کە زانی گوتارە فشەڵ و پر لە پێچ و پەناکەی گران دێتە گوێی خەڵک، لەیس کوبەی ڕۆشنبیر و نەیاری هێنا و کردی بە گوتەبێژی حکومەتەکەی.
نە جەعفەری و نە هیچ سیاسەتمەدارێکی تری عەرەبی عیراقی نە ئەورۆ و نە لە دوا ڕۆژدا زاتی ئەوە ناکا نزیکەی نیو ملیۆن عەرەب لە کەرکووک و دەڤەرەکانی تری کوردستانەوە وا لێ بکا (تەشریف ببەنەوە) بۆ ئەو شوێنانەی لێوەی هاتوون. زۆر بە کورتی ئێمە باس لە سەدان هەزار خێزان دەکەین. ئەگەر هەر یەکێ لەم خێزانانە دە خزمی هەبێ، ئەوا دەکەنە چەند ملیۆن کەسێ. کام سیاسەتمەدار ئامادەیە ئەو هەموو جەماوەرە لە خۆی و حیزب و دەسەڵاتەکەی بتۆرێنێ، بە تایبەتی لە دەمێکدا کە هەڵبژاردن لە بەر دەرگایە ؟. ئەگەر ڕاگوێزراوانی کوردیشیان بخەینە سەر ئەوا کێشەکە ئەوەندە زەبەلاحە کە لە توانای هیچ حکومەتێکدا نیە لە ژێر ئەو بارە دەرچێ، چی جای حکومەتێک کە لە زۆنەی کەسکدا گیری خواردوە و بەرپرسەکانی لە ترسی کوشت و بر و فراندندا ناوێرن سەر دەرکەن.
گریمان هەموو ئەم ئەگەرانەش لە ئارادا نەمان، ئەوا پرۆسەیەکی لەم جۆرە بۆ ئەوەی جێ بە جێ بکرێ پێویستی بە چەندین ملیار دۆلار هەیە. دەوڵەتێک کە داری بە سەر بەردێوە نەماوە و زوربەی خەڵکەکەی ژیانێکی پر لە کۆڵەمەرگی و نەهامەت دەبەنە سەر، کەی دەتوانێ پرۆسەیەکی وا ئەنجام بدا، تەنها مەگەر خوداوەند بۆ خۆی بزانێ.
بۆیە ئەو کەسەی پێمان دەلێ توانای ئەوە لە ئارادایە کە مادەی پەنجاو هەشت جێ بە جێ بکرێ، یا لە مەسەلەکە ورد نەبۆتەوە، یا وردبۆتەوە و لێی نەگەیشتوە یا ڕاستمان لەگەڵدا ناکا. حکومەتی جەعفەری تا ئێستا قایل نەبووە لە سەر ئەوەی لێژنەی ئاسایی کردنەوەی باری کەرکووک پێکبێنێ، ئەگەر پێکیشی هێنا لە توانایدا نیە پارەی پێویستی بۆ دابین بکات. تەنانەت ئەگەر حکومەتی عیراقیش بیەوێ، کە نایەوێ، ئەوا لە دام و دەزگاکانی دەوڵەتدا ئەوەندە کاربەدەستی دژ بەو پرۆسەیە هەن، کە دەتوانن سەدان کۆسپ و تەگەرە دروست بکەن لە بەردەم سرینەوەی شوێنەوارەکانی سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزیدا. ئەوە دوو ساڵ زیاترە کورد لە کەرکووک خاوەن دەسەڵات و هێز و پارە و هاوپەیمانە. مخابن کاتێ لە ئەنجامەکان ورد دەبینەوە، هەناسە ساردە خۆمان !.
هەر لە سەرەتای ئاهەنگ گێرانی کوردی کەرکووکەوە بە بۆنەی مادەی پەنجاو هەشتەوە ئەوەم لا ڕوون و ئاشکرا بوو، کە پرسەکە سەرەخوار کراوەتەوە. واتا لە بەری ئەوەی ئێمە پێ لە سەر ئەوە دابگرین کە کەرکووک و دەڤەرەکانی تر دەبێ بەشێکبن لە هەرێمی کوردستان، ئێمە هاتووین قسە و باسمان لە سەر ئەوە بووە کام گروپ زۆرینەیە و کامیان کەمینەن. شەرە ژمارە و ئامار و ململانێ لە سەر پلە و پایە کەش و هەوای شار و دەڤەرەکەی بە جۆرێک ژەهراوی کرد، کە کورد ئەورۆ نەتوانێ لە زۆر گەرەکی کەرکووک و دەڤەری گەرمیاندا بە ئازادی هات و چۆ بکات.
ئێستاش باس باسی دەستورە. پرسی کەرکووک پرسێکی دەستوری نیە. دەستور قانونی بناغەیی وڵاتە و ناچێتە نێو وردەکارییەکانەوە. دەستور باس لە سیستەمی سیاسی و بەرێوەبەرایەتی وڵات دەکا و دەتوانێ و دەبێ عیراق بە وڵاتێکی فیدیرالی پێناسە بکا. لە دەستوردا دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدیرالی و هی هەرێمەکان و میکانیزمی پەیوەندی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە نێوانیاندا و گەلێ پرسی دی هەڵبەتە جێگە دەگرن. لێ جۆری فیدیرالی و سنوری هەرێمەکان و بەشی هەرێمەکان لە داهاتی وڵات و گەلێ پرسی تری لەو جۆرە دەبێ لە ئەنجامی ڕێکەوتنی سیاسیەوە بێنە کایەوە.
کەواتا نەک تەنها کێشەی کەرکووک، بەڵکو دۆزی کوردی عیراق بە گشتی دەبێ بە ڕێکەوتنی سیاسی لە نێوان نوێنەرانی کورد و عەرەب چارەسەر بکرێ. ئەم کارە ناکرێ دوای دەستور ئەنجام بدرێ. لە بەر هۆیەکی زۆر سانا ئەویش ئەوەیە کە دەبێ لە دەستوردا ڕەنگبداتەوە و جێگیر بکرێ.
هەنگاوی یەکەم دەبێ گەرانەوەی چەمچەماڵ، کفری، کەلار، پردێ، و خورماتو بێ بۆ سەر پارێزگای کەرکووک. ئەو هەنگاوە دەتوانێ پێگەی تەعریب لە کەرکووک و دەروبەری لاواز بکا و بە هەمان ئەندازەش پێگەی کورد بە هێز بکات. لە گەڵ ئەمەشدا پرۆسەی گەرانەوەی دەرکراوانی کورد پێویستی بەوەیە پشتگیری لێ بکرێ و پێداویستییە سەرەکیەکانی ڕاگوێزراوان دابین بکرێن. باوەر ناکەم کەس چاورەوانی ئەوە بێ، کە حکومەتی عیراق ئەم کارە ئەنجامبدا.
پێموایە زۆر کورد وەکو من گومانیان لەوەدا نەماوە کە ئەمریکا و بە تایبەتی بەریتانیا هەموو هەولێک دەدەن بۆ ئەوەی کەرکووک هیچ نەبێ وەکو هەرێمێکی سەربەخۆ بمێنێتەوە و نەخرێتە سەر کوردستان. هەبوونی کۆنسولخانەی هەردوو وڵات لە کەرکووکدا و ئامادەبوونی نوێنەرانیان لە هەموو کۆبونەوە ئیداری و سیاسییەکانی شاردا، هەرچەندە گوایە سەرەوەری گەراوەتەوە بۆ عیراقیەکان، و هەڵس و کەوتیان لە دژی بەهێزبوونی پێگەی کورد لە کەرکووکدا، ئیماژگەلێکن ناکرێ مرۆڤ بەهەڵە بیانخوێنێتەوە. هەڵبەتە من لێرەدا باس لە داگرتنی ئاڵا و وێنە و ئەمانە ناکەم، کە گەمەی زۆر بچوکن لە سیاسەتە گەورەکاندا. نابێ ئەوە بە دوور بزانین کە ئەمریکا و بەریتانیا پەیمانیان بە هەندێ لایەنی نێودەوڵەتی و هەرێمی دابێ کە ڕێگە نادەن کورد دەست بگرن بە سەر کەرکووکدا.
پرسی کەرکووک لە چوارێیانێکی زۆر ترسناک و چارەنوسسازە و سەرکردایەتی سیاسی کورد بەرپرسیاری یەکەمە لە بەرامبەر گەل و مێژوودا لەم ئەنجامەکەی.
لێرەوە باسی ئاسایی کردنەوەی باری کەرکووک و دوای ئەوەش ڕاپرسی لە سەر چارەنوسی کەرکووک، فەنتازییاکە هیچی لە سەر سەوز نابێ.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 11,243 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 5
Gruppe: Artikler
Bok: History
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: United Kingdom
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 78%
78%
Lagt inn av ( هاوڕێ باخەوان ) på 15-03-2016
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 24-10-2023
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 11,243 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 523,962
Bilder 106,056
Bøker 19,742
Relaterte filer 99,023
Video 1,437
Språk
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Folders
Biografi - Kjønn - Mann Biografi - Nasjon - Kurd Bibliotek - Provinsen - Utenfor Biografi - Person type - Writer Biografi - Person type - Story - forfatter Biografi - Person type - Writer? Artikler - Dokumenttype - Oversettelse Bibliotek - Bok - Al- Anfal & Halabja Bibliotek - Bok - Ordbok Artikler - Bok - Artikler og intervjuer

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.109 andre!