بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کەردستان; ڕۆژی 7ی خاکەلێوەی ساڵی 1395 هەتاوی کۆڵ بەرێک لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمی چۆمانی بانە دەکەوێتەنێو ئاوەکەو دەخنکێت.
بەپێی هەواڵەکان;گەڕان بەدوای تەرمەکەدا بێ سەرئەنجام بووە وتائێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە شایەنی باسە بەهۆی بارینی بارانی زۆرەوە ئاوی چۆمەکە بەرز بۆتەوە و لافاوێکی زۆر دڕژیتە نێو چۆمەکە.
بە هۆی ئەم بارانەی چەند ڕۆژی ڕابوردوو لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرزبوونەوەی ئاوی زۆربەی چۆمەکان و لافاوێکی زۆر کە لە ناوچە جیاجیا کاندا هاتووە تێ پەڕ بوون لە زۆربەی چۆمەکان بە تایبەت لە ناوچە سنووریەکان نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان زۆر ئەستەمە ولە بڕێ شوێن دا ئیمکانی پەڕینەوە نییە.
کۆڵبەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان بەهۆی دەسرێژی ڕاستەو خۆی گۆلەی هێزە ئەمنیەکان دەمرن یان بە تەقینەوە، ئەمجارەش کە بەهۆی لافاو کۆلبەرێک گیانی لەدەست دا.
کۆڵبەرەکان ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان لە سەرماو گەرماو کڕێوە ولە ئاڵوزترین دۆخی کەشوو هەوا و ئەمنیدا بەرەو سنوورەکان بچن و بۆ تیکە نانێک هەر بەربەستێک تێپەر بکەن بۆئەوەی پێداویستی بنەماڵەکانیان پەیدا بکەن.
بەهۆی ڕێژەی زۆری بێکاری لە ئێران وبەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربەی خەڵک ناچارن ڕووبکەنە سنوورەکان وبۆ بژێوی ژیانیان کۆڵبەری بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کەردستان
28-03-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,871 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!