ناو: ڕەئوف
نازناو: مامۆستا جەوهەر
ناوی باوک: حاجی کاکەوڵڵا گوڵانی
ساڵی لەدایکبوون: 1953
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #گوڵان#
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-06-1990#
شوێنی شەهیدبوون: زیندانی (ئەمنی عامە)ی #بەغدا#
$ژیاننامە$
لە کادیرێکی شارەزای بواری ڕێکخستن و جووتیاری بۆ سەرکردەیەکی لێهاتووی سەربازی، لە ساڵی 1978 لە کاتی شاڵاوە دڕندانەکەی #حزبی بەعس# بۆ سەر هاوڕێیانی حزب، هاوڕێ جەوهەر دەچێتە شاخ و لە ناوچەی#هەورامان# بارەگای پێشمەرگە دادەمەزرێنێت. لە ساڵی 1983 بۆ تیمارکردنی برینەکەی و بۆ خوێندن حزب دەینێرێتە یەکێتی سۆڤیەت، پاشان حزب ڕەوانەی یەمەنی دیموکراتی دەکات بۆ خولی ئەفسەری و بەپلەی ملازمی دەگەڕێتەوە.
دەکرێتە فەرماندەی سەربازی مەڵبەندی #سلێمانی# -#کەرکووک#، فەرماندەیەکی شارەزا و بەئەزموون لەجەنگ و خەباتی پارتیزانی، هێمن و وریا و چالاک خۆشەویستی نێو هاوڕێیان و جوتیاران و گوندنشینان بووە.
لە ساڵی 1989 بەکاری حزبی دەگەڕێتەوە بۆ ئۆردوگای نەسری نێوان #زەڕایەن# و #عەربەت# ، بەڵام لەلایەن بەکرێگیراو و خۆفرۆشانەوە ئاشکرا دەکرێت و لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستگیردەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ (ئەمن)ی کەرکووک دواتر بۆ (ئەمنی عامە) لە بەغدا
بۆ ئاشکراکردنی ڕێکخستنەکانی ناوشار بە دڕندانەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن بەڵام شکست بەهەوڵی جەلادەکان دەهێنێت و سەرشۆڕیان دەکات. بەداخەوە لەڕێکەوتی 24-06-1990 لەسێدارە دەدرێت و دەگاتە کاروانی سەربەرزی و نەمری. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,765 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!