ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری #هەولێر# لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ #پێشمەرگە# و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوکی ئەرکی بەرپرسیارەتی ماڵەوەی گرتۆتە ئەستۆ. شەهیدی فەرماندە خاوەن کەسایەتیەکی بەرزی مرۆڤایەتی بووە، پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی هەبووە. پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزی لەگەڵ خزم و دۆستانیدا هەبووە. کەسێکی بڕیار بە دەست بووە لەناو خانەوادەکەی. لە ساڵی (1997) ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، لەگەڵ هاوژینی خۆشەویستی خاتوو (فەریدە تاهیر محمد)، خاونی شەش منداڵە، کوڕێک و پێنج کچ بەناوەکانی (پەیام، ئیمان، دونیا، محمد، ئاڵا و باڵا). لە ساڵی (1991) بە گیانێکی کوردانە و پڕ حەماسەوە بەشداری لە ڕاپەڕین دەکات. هەر لە سەرەتای منداڵییەوە لە ساڵی (1992) کە ئەو کاتە تەمەنی (16) ساڵ بووە، پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەکات، لە هێزی حەمرین چەکی کوردایەتی دەکاتە شان و دەبێتە پێشمەرگە. لە ساڵی (1993) مەردانە و دلێرانە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر گوندەکانی سنووری قوشتەپە دەوەستێت، چۆک بە دوژمن دادەنێت. لە ساڵی (1994_1995) وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و چەلەنگ بەرگری لە دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین دەکات. لە ساڵی (1995) لەبەر ئازایەتی و چاونەترسی و مەردایەتی خۆی دەکرێتە فەرماندە فەوج لە لیوای (21)ی سوپای-2ی. لە ساڵی (2003) بەشداری لە پڕۆسەی ئازادی عێراقدا دەکات. لە سەرەتای دامەزراندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە دەسپێکی بەرەو لەشکری نیزامی دەکرێتە فەرماندەی لق لە هێزی زێرەڤانی هەولێر. لە ساڵی (2006) دەکرێتە بەرپرسی جموجۆڵ لە هێزی-1ی سوپای -5ی زێرەڤانی. لە ساڵی (2008) دەکرێتە بەرپرسی جموجۆڵ(عەمەلیات) لە سوپای-5ی زێرەڤانی. فەرماندەیەکی ئازا و چاونەترس و خاوەن دیسپلینی سەربازیی بوو، هەمیشە لە پێشەوەی سەنگەرەکانی بەرگری دەبێت لە خاکی پیرۆزی کوردستان، لە ساڵی (2014) وەک فەرماندەیەکی جوامێر و نەبەرد بەشداری لە شەڕی #داعش# دەکات لە سەرەتای هێرش و پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سەر خاکی پیرۆزی کوردستان شەهیدی فەرماندە سەربەست مەنتک بەردەوام لە سەنگەرەکانی هێرش و بەرگری کردن دەبێت سەنگەر بەسەنگەر لەگەڵ برا پێشمەرگەکانی سەرکەوتن تۆمار دەکات. لە ڕێکەوتی (14-08-2014) سەرکردایەتی ئازادکردنی گوندی (حەسار) لە بناری (چیای زەرتک) دەکات، سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بە سەر دوژمن، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان (#مەسعود بارزانی#) دەست خۆشی لێ دەکرێت. لە ساڵی (2016)دا بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) ئەرکی بەرپرسیارەتی ئۆپراسیۆنی (9) گوند لە (میحوەری خازر) دەگرێتە ئەستۆ لەمەش سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت دووبارە لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە دەکرێت و دەست خۆشی لێ دەکرێت. شەهیدی فەرماندە عەقید سەربەست مەنتک تاکو ئێستا لە چەندین داستانی گرینگ بەشداری کردووە. شەهیدی لووتکە بە درێژای تەمەنی چەندین مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بینیوە، سەرکەوتووانە قۆناغەکانی سەربازی تێدەپەڕێنێت، تاوەکو شەهیدبوونی زیاتر لە (5) پێنج جار بریندار کراوە، لە دواهەمین شەڕدا لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بەشداری کردووە، بەرپرسی حەرەکاتی سوپای-5ی زێرەڤانی بووە لە شەوی (#03-06-2016#) لە میحوەری خازر گوندی (وەردەک) دوای شەڕێکی قورس و دەستەویەخە لەسەر ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش گیانی خۆی بۆ کوردستان دەبەخشێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,685 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!