ساڵی 1976 لە ڕێی شەهید جەمالی عەلی باپیرەوە پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.
ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشەرگەی کوردستانەوە، پاشان بۆ ماوەی 6 مانگ لە توژەڵە بەشداری لە خولی کادراندا کردووە لای شەهیدی سەرکردە ئازاد هەورامی.
پاش تەواوبوونی خولی کادران بۆ ماوەی 6 مانگ لای #مام جەلال# و #نەوشیروان مستەفا# ماوەتەوە و کاری کردووە.
ساڵی 1978 لەگەڵ شەهیدانی سەرکردە عەلی عەسکەری و حسێن بابە شێخ و دکتۆر خالید بەشداری کارەساتی #هەکاری# کردووە و بە برینداری دەستگیر کراوە و ماوەیەک لە باکووری کوردستان ماوەتەوە.
ساڵی 1979 پەیوەندی کردۆتەوە بە مەکتەبی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە قامشلۆ و بۆ ماوەیەک لای هەڤاڵان دکتۆر کەمال خۆشناو و عادل موراد و دکتۆر کەمال فوئاد ماوەتەوە، دواتر لە گەڵ 7 هەڤاڵی تردا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بە قاچاخ هەندێک چەکیان گەیاندۆتە سەرکردایەتی لە نۆکان، هەروەها نامەیەکی دکتۆر کەمال خۆشناویشیان گەیاندۆتە هەڤاڵ مام جەلال.
ساڵی 1980 لە گەڵ هەڤاڵ بەکر فەتاح سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان کردووە لە ناوچەی شارباژێر، لە ژیانی پێشمەرگایەتی و ڕێکخراوەییدا بەشداری چەندین چالاکی کردووە.
لە ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینی کردووە و لە ئەمنە سورەکە بریندار کراوە. ناوبراو برای خاڵە سەراوی.
بەیانی 2016/7/8 کۆچی دوایی کرد.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,616 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!