بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە دوڕۆژی ڕابردوەوە پتر لەهەزاران هێکتار لە دارستان، لەوڕگە ولیرەوارو مەزرای کشتووکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆی ئاگرکەوتنەوە پلان بۆ داڕێژراوەکان بوون بەپۆلو.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەشێکی فراوان لە ئاویەر، ناوچەی خزری زیندوو، کانی ماماتکە وحەوت ئاسیاو، دوێنێ سووتێنران وهەروەها ئەمڕۆیش بەشێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری سەڵوات ئاوا نێزیک بە سنە ئاگریان تێبەردراو بوون بەپۆلوو.
لە درێژەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە دارستان ولەوەڕگەکانی دەڤەری سەڵماس لەئاگردا دەسووتێن. هاوڵاتیانی نیشتەجێی ئەم ناوچەیە، ڕایان گەیاندووە کە ئەم ئاگر کەوتنەوانە بەهۆی هاوەن بارانی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵگیرساوە.
ئاگرکەوتنەوە لەکێوی مەلاقازی ولوتکەی ئیمام (قلە امام) و دارستانەکانی مووسکی مەریوان، بە دەیان هێکتار لەو دارستانانە سووتێندران.
لە شاری گیلان غەرب سەربە پارێزگای کرماشان پترلە 20 هێکتا لە دارستان ولەوەڕگەکانی بوون بەپۆلوو. بەگوێرەی هەواڵەکە تا ئێستە ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بووە بەهۆی گیان لەدەستدانی کەسێک.
نێزیک بە50 هێکتار لەباخ ومەزراکانی گەنم لە گوندی پیرۆزەی وەلەدبەیگی جوانڕۆ دوێنێ لە ئاگردا سووتان، وهەروەها دوێنێ 30 هێکتار لە مەزراکانی گەنمی گوندی کێلەسیپان وگردی بن دەشتی خاناڵ لەپیرانشار لەئاگردا سوتێنران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22-07-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,481 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!