Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  534,910
Bilder
  110,394
Bøker
  20,312
Relaterte filer
  104,523
Video
  1,566
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Totalt 
236,453
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpe...
Biografi
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
جێگرانی سکرتێری گشتی بەپاڵپشتی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی-سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتوو.. ناوەندی بڕیاری یەکێتی ڕادەگەیەنن
Gruppe: Dokumenter | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
جێگرانی سکرتێری گشتی بەپاڵپشتی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی-سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتوو..
Dokumenter

جێگرانی سکرتێری گشتی بەپاڵپشتی ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی-سەرکردایەتی و کادرانی پێشکەوتوو..
Dokumenter

هەڤاڵانی دڵسۆزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان،
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،
لە کاتێکدا کوردستان گیرۆدەی قەیرانی هەمەلایەنەی سیاسی و ئابووری و هەڕەشەی داعش و ئەگەرەکانی گۆڕانکاری ڕۆژهەڵات بۆتەوە، هاوڵاتیان بەدەست بێ مووچەیی و برسیکردن و باری گرانی ژیان و گوزەران دەناڵێنن، لەم کاتەدا و لە بری تەکبیر و هاوکاری بۆ چاکسازی و چارەسەری کێشەکان، یەکێتی لەسایەی گروپێکی پاوانکارەوە لەهێزی تیکۆشەری خاوەن بەرنامەی ئاوەدانی و دادپەروەری کراوەتە هێزێکی پەراوێزخراو و بێباک لەخواستی هاوڵاتیان، بێباک لەتێکۆشەرانی خۆی و هاوپەیمانێتیەکانی لەتاریکی و سەفقەی ژێربەژێر بۆ تاڵانی نەوت و هەڵوشینی سەروەت و سامانی خەڵک و برسیکردنیان ئەنجام دەدرێن. بۆ ڕایکردنی بەرژەوندیەکانی ئەم گروپە یەکێتی خویندنگەی جەنابی مامجەلال و بەهای وەرگرتنی بڕیاری سیاسی لەهیچ ئۆرگانێکیدا بەسەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیشەوە نەهێڵراوە.
تا ئێستا لەبەرحورمەتی جەنابی مامجەلال و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە و ڕێکخستنە دێرینەکان، کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسی، خۆڕاگڕی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لەپەرۆشیمان بۆ ئایندەی یەکێتیی و ڕەچاوکردنی دۆخی سیاسی کوردستان بەگشتی، نەمانویستووە ناکۆکیەکان تەشەنە بکەن و هەوڵمانداوە بەهێمنی و دوور لەگرژی و دابڕان کاربکەین بۆ چارەسەری کێشەکان، بەڵام مەخابن لەدوای ئەم هەموو پشوودرێژی و خۆڕاگرتنە، سەرباری هەوڵی دۆستانی ناوخۆ و دەرەوەش، دەبینین هەتا دێت ئەم گروپە پاوانکارەی یەکێتی، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ، بەشداری زیاتر دەکەن لەکۆمەڵێ سیاسەتی چەوت، بۆ بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و بڕینی مووچەی فەرانبەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە ئیزدواجیەتەوە هەوڵی چەواشەکردنی خەڵک و ڕای گشتی دەدەن، لەهەولێر بەشداری حکومەت و سیاسەت و "شیرینی" نەوت و بڕیارەکانن، لەسلێمانیش ناڕازی و ڕەخنەگڕن!
لەئاستی نێوخۆی حیزبیش هەتا دێت شیرازەی ئۆرگانەکان دەپچڕێ و پشێوی و بێسەروبەری و بێدادی و دەستەمۆکردنی کادیر و پەراوێزخستنی ئۆرگانەکانی یەکێتیی و پێشێلکردنی پەیڕەو و پیلانگێڕی بۆ تەزویرکرنی کۆنگرەو زەوتکردنی ئیرادەی ئەندامی ڕەسەنی یەکێتی فراوانتر دەبێ، و خزم و کەسوکاری خۆیان بێ ڕەچاوکردنی سروشت و شوناسی یەکێتی دەخزێننە ناو کایەی کاری حزبی و حکومڕانی و هەوڵی دەرپەراندنی کادیرە دڵسۆزەکان دەدەن. بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرامە چەوت و بەرژوەندخوازەشیان بەبێباکی ناوی مامجەلال و پێگەو ڕێزی ئەو بەکاردێنن.
سەرباری هەموو ئەمانەش، لەوەڵامی پشوودرێژی و هەوڵی بێ پسانەوەی ئێمەدا، گروپی پاوانکار لە ماوەی ڕابردوودا سەرکردایەتی و ئۆرگانی سێبەریان لەسەرجەم ناوچەکان دروستکردووە بۆ بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی یەکێتیی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و پیلانگێڕی بۆ لەباربردنی ئیرادەی ئەندامانی ڕەسەن و پەراوێزخستنی پێگە شەرعیەکانی یەکێتیی.
بۆیە، ئێمەی پەیڕەوانی ڕێبازی مامجەلال، دڵسۆزانی یەکێتی، چیتر ناکرێ بێدەنگ بین لە پەیڕەوشکێنی و بنکۆڵکردنی حیزبی و پەراوێزخستنی یەکێتی لە ئاستی ناوچەکەو پەردەپۆشکردنی قەیرانەکانی، ناکرێ چیتر لێگەڕێین خەباتی 41 ساڵەی یەکێتی ئاوا بەدەستی ئەم گروپە دژ بەئاراستەی چەپکە گوڵەکەی مامجەلال بەرن و یەکێتی لەهێزێکی شۆڕشگێڕی داکۆکیکاری بەرژەوەندی خەڵکەوە بکەنە حیزبی بنەماڵە و بەشداربووی تاڵانی سامانی وڵات وبڕینی مووچەو نانی خەڵک.
ئێستاش ئێمە هەر لایەنگیری چارەسەرکردنی کۆی کێشەکانی یەکێتین بەئاڕاستەی بەرژەوەندی یەکڕیزی یەکێتی و خۆسازدانەوەی بەتێزی چەپکەگوڵەکەی جەنابی مامجەلال و کاراکردنی بڕیاڕی بوێر و دڵسۆزانەی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بژێوی خەڵک و دابینکردنی مووچە و ڕێگرتن لە بەتاڵانبردنی سامانی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاوانکردنی بازاڕ، بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی باری چەقبەستووی سیاسی هەرێم، بەکێشەی دەستوور و سەرۆکایەتی هەرێمیشەوە، بەڕێزگرتن لەدامەزراوە دیموکراسی و شەرعیەکان، و بەتایبەتیش پەرلەمانی کوردستان، هەر لێرەشەوە دوپاتی دەکەینەوە کەئێمە خۆمان لەهەڵەو کەموکورتیەکان بێبەریناکەین، بەڵکو هەر یەکەمان بەپێگەو کرداری خۆمان زۆر یان کەم پشکی بەرپرسیارێتی ئەم دۆخەمان لەسەرشانە و خۆمانی لی بەری ناکەین، بەلام لێرەدا مەبەستمانە تەکبیر لە ئێستا و ئایندە بکەین بە دامەزراندنی ناوەندی شەرعی بریاری یەکیتی و بەشداری کارا لە چارەسەرکردنی کیشەکانی خەلک.
لەپێناوی یەکێتی و پارێزگاری لە سەروەرییەکانی، و لە پەرۆشیمان بۆ پیشمەرگە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، و بۆ هاوکاری لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک، بریاڕمان دا ئەم ئەرکانەی خوارەوە جێبەجێ ئەکەین:
1. تا یەکلایی کردنەوەی کێشەکانی بەڕێوەبردنی یەکێتی، لەڕێگەی کۆنگرەیەکی شەرعی دوور لە تەزویر و دەستێوەردانی دەزگا ئەمنیەکان، ئێمە ناوەندی بڕیاری نێو یەکێتی ڕادەگەیەنین. بۆیە لێرە بەدواوە، هیچ بڕیاڕێک، چ لەناوخۆی حیزب یا بۆ دەرەوەی حیزب، بەبڕیاری گشتگیری یەکێتیی نازانرێت گەربێتوو بەئاگاداری و پەسەندکردنی ئەم ناوەندەی بڕیارەی یەکێتی نەبێت، بەپێچەوانەوە بۆ ناوخۆی یەکێتیی و دەرەوە و بۆ ڕای گشتی ناشەرعیبوونی ئەو بڕیارو سیاسەتانە ڕائەگەیەنین.
2. تا یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەهێزی نیشتیمانی حکومەتی هەرێم، تەواوی هێزە چەکدارەکانی یەکێتی دەخرێنەوە سەر فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەو لەلایەن ئەو فەرماندەییەوە سەرکردایەتی دەکرێن. لە سایەی خەبات و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەمڕۆ کەرامەت و ئاسایشی گەلی کوردستان پارێزراوە، بۆیە ئەرکی سەرشانمانە بە هەموو توانامانەوە هاوکاری چاککردنی باری گوزەرانی هیزی پیشمەرگە بین.
3. زەمینەسازی بۆ کۆنگرەیەکی شەرعی و بێخەوش و دوور لە تەزویر، هەروەها ڕەتکردنەوەی ئەو بڕیاڕو ڕێوشوێنانەی کەبونەتە مایەی شێواندن و قۆرخکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی و دەستەمۆکردنی کادیر و پەراوێزخستنی تێکۆشەرانی ڕەسەنی یەکێتی، و بە ئامانجی سازدانی یەکێتی بۆ ئایندە و نویبوونەوەی و بەشدارپێکردنی کارای ژنان و لاوان لە ناوەندەکانی بڕیاڕ.
4. دارایی یەکێتی، لەهەرکوێیەک بێت لەدامەزراوەی شەرعی خۆی، کەمەکتەبی داراییە کۆدەکەینەوە بەشێوەیەکی شەفافانە لەپێناوی بەرژەوەندییە گشتیەکانی یەکێتی و ئۆرگانەکانی بە کاردەهێنرێت.
5. پابەندبوون بە جێبەجیکردنی ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و پەرەپێدانی ئەو ڕێکەوتنە بە کردار و بە ئاڕاستەی یەکخستنەوە و یەکگرتنەوە لەکەل هاوسەنگەرانی ڕابووردومان و سازدانی تواناکانمان بۆ چاکسازی و یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد.
6. ڕێکەوتنی یەکێتی و پارتی دیمکراتی کوردستان هۆکاری تێپەڕاندنی قۆناغی شەڕی ناوخۆ بوو، و هەوێنی دەستکەوتی گەورە بوو بۆ گەلی کوردستان. ئەمڕۆش بێگومان پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی گرنگە و کاریگەری لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئەمنی کوردستان هەیە. بۆیە لە پێناوی پاراستنی یەکڕیزی گەل و یەکبوونی حوکمڕانی کوردستان، لە پێناوی ئارامی و ئاسایشی گشتی، پیویستە پیاچوونەوە بەم پەیوەندیە بکەین بە ئاڕاستەی هاوسەنگی و دەربازبوون لە دۆخی چەقبەستووی ئێستای هەرێم و پێکهاتنی هێزە سەرەکیەکانی کوردستان.
7. حکومەتی هەریم ئێستا گیرۆدەی قەیران بە دووای قەیرانە، بۆیە پێویستە پێداچونەوەی بنەڕەتی بەپێکهاتە و سیاسەتەکانیدا بکرێت بکرێت بۆ چارەسەری کیشەی گوزەران و مووچەی خەڵک و گێڕانەوەی متمانەی هاولاتیان، و ڕەچاوکردنی شەفافیەتی ڕاستەقینە لەبواری داهات و خەرجیدا، بەتایبەتی لە بواری نەوت بەهەموو قۆناغەکانیەوە.
8. پابەندبوون بە مافی چارەی خۆنوسین و ڕێز گرتن لە بڕیاڕی گەل و بە ئاڕاستەی بە دیهینانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دوور لە کێبڕکێی حزبی و سیاسی.
9. هەوڵی جیدی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغداو گێڕانەوەی ناوچەدابڕێنراوەکان و دورکەوتنەوە لەسیاسەتی دابەشکردنی کوردستان بەسەر ئەجێنداو بەرنامەی وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانیدا.
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە لەم ناوەندەوە کار دەکەین لەگەڵ لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکانی کوردستان بۆ بەدیهێنانی هاوپەیمانیەکی فراوان لە پێناوی دیموکراسی و دادپەروەری، و لە پێناوی برەودان بە بەرنامەیەکی چاکسازی هەمەلایەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەکانی سیستمی سیاسی و حوکمڕانی و ئابووری هەرێم.
پەیاممان ئاڕاستەی ئەندام و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی، لە مەکتەب و مەڵبەند و دەزگاکانی یەکێتی، فراکسیونەکانی یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان و عیراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان، کەسوکاری شەهیدان، کە دوور لە گرژی پشتیوانی دیمکراسی و ڕێکخڕاوەیی ئەم ناوەندە بکەن بۆ یەکێتی، بۆ بوژاندنەوەی یەکێتی، بۆ پارێزگاری چەپکەگوڵەکەی جەنابی مامجەلال، و چارەسەرکردنی قەیران و ئاریشەکان کەبونەتە مایەی بارگرانی بۆ سەر شانی ئێوەو تەواوی هاوڵاتیان. دووپاتی دەکەینەوە، ئەم کارو بەرنامەیەمان بۆ ناو یەکێتیە، لە پێناوی یەکێتیە بەرەو کۆنگرەیەکی شەرعی دوور لە تەزویر، کۆنگرەی نوێنەرایەتی یەکێتیە ڕەسەنەکان، پەیڕەوانی ڕێبازەکەی مامجەلال.
هاوڵاتیانی کوردستان،
لەپێناو چارەسەری بنەڕەتی قەیران و کێشەکانی ئێوە پشتیوانی ئەم هەنگاوەی ئێمە بکەن، ئێمە دڵنیاتان دەکەینەوە کەجگە لەبەرژوەندی ئێوەو قوتی ماڵ و منداڵ و گوزەران و کەرامەتی ئێوە هیچ مەبەست و ویستێکی ترمان نییە، کەبەهۆی سیاسەتی هەڵە و چەواشەکاری و پەردەپۆشی قەیران لەدوای قەیران، ئێوە نەک هەر لەئایندە، بەڵکو لەمووچەی مانگانەی خۆشتان دوو دڵن، لە سایەی ئەم سیاسەت و سیستمە حوکمڕانیە کەلەگەندەڵی و خراپەکاری بەرونی تێوەگڵاوە، نەک خەریکە دەرفەتەکان، بەڵکو دەسکەوتەکانی ئێستاشمان دەکەونە بەردەم مەترسی، بۆ کۆتایی هێنان بەم ناعەدالەتی و دڵەراوکێییە پشتیوانی بەرنامەو پڕۆژەی ئێمەبن.
ناوەندی بڕیاڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01-09-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,224 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 1
1. Datoer & Events 01-09-2016
Gruppe: Dokumenter
Publication date: 01-09-2016 (8 År)
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 93%
93%
Lagt inn av ( هاوڕێ باخەوان ) på 01-09-2016
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 08-08-2022
URL
Dette produktet har blitt sett 4,224 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Actual
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Azad Karimi
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Ahmet Kaya
Martyrer
Jina Amini
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Jina Amini
Nytt element
Biografi
Ahmet Kaya
05-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Sultan Sahak
04-09-2024
شادی ئاکۆیی
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler
  534,910
Bilder
  110,394
Bøker
  20,312
Relaterte filer
  104,523
Video
  1,566
Språk
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
301,394
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,296
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,089
عربي - Arabic 
31,072
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,672
فارسی - Farsi 
10,144
English - English 
7,630
Türkçe - Turkish 
3,671
Deutsch - German 
1,746
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Gruppe
Norsk
Bibliotek 
9
Biografi 
5
Martyrer 
2
Dokumenter 
1
Artikler 
1
MP3 
323
PDF 
31,485
MP4 
2,567
IMG 
202,078
∑   Totalt 
236,453
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.359 andre!