رووداو - گەرمیان
لە هەشت مانگدا 255 حاڵەتی دزیکردن لە گەرمیان تۆمار کراوە و 153 کەسیش بەهۆیەوە دەستگیرکراون، بەگوتەی پۆلیس زۆرینەی ئەوانەی دزی دەکەن، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوەیە.
لە هەشت مانگی ئەمساڵ 255 حاڵەتی دزی لە گەرمیان تۆمار کراون، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 50 حاڵەتی دزیکردن زیاترە؛ 10 حاڵەتیان دزی گەورەن، لەو 255 حاڵەتەش، 120 لە شەو و 135 حاڵەتیش لە ڕۆژدا تۆمارکراون.
پەیامنێری ڕووداو چووەتە زیندانی کەلار و گوتەی لە زیندانییەکان وەرگرتووە، ئەوان دەڵێن، بەهۆی قەیرانی دارایی پەنایان بۆ دزی بردووە.
- 03-09-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 3,442 ganger