کاروان ساڵحی
لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا 219 منداڵ لەنەخۆشخانەکانی کەرکووک لەدایکبون و 6125 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، ئەوەش بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکووک.
لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا 82 برینداری چەند ڕووداوێکی جیاواز لەنەخۆشخانەکانی کەرکووک چارەسەریان وەرگرتوه و 187 نەشتەرگەری "گەوره و بچوک" ئەنجامدراوە.
سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بەخەندان-ی وت کە پلانەکەیان کە بۆ چوار ڕۆژی جەژن دایان نابوو "سەرکەوتووانە" جێبەجێکراوه و له و ماوەیەدا 6125 کەس سەردانی نەخۆشخانه و بەشەکانی فریاکەوتن و دەرمانخانە ئێشکگرەکانی نێو نەخۆشخانه و بنکە تەندروستیەکانیان کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە 219 منداڵ لەڕۆژانی جەژندا لەنەخۆشخانەکانی کەرکووک لەدایکبوون و لەکۆی ئه و 82 بریندارەش کەگەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان 72یان بەڕووداوی هاتووچۆ بووە.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لەپۆلیسی کەرکووک کەنەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بەخەندان-ی وت "لەهەر چوار ڕۆژی جەژندا دوو حاڵەتی کوشتن هەبووە کەیەکێکیان گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بووە لەبەردەم دەرگای ماڵی خۆیان کاتژمێر 1ی شه و فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوه و خۆی کوشتووە، ئافرەتێکیش لەیەکەم ڕۆژی جەژن بەهۆی دەمەقاڵێی شۆفێرێکی تەکسی و شۆفێری ماتۆڕسکیلێک کوژرا بەناوی دونیا بابەکر ڕەسوڵ".
- 16-09-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,284 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!