- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ ماوەی دوو کاتژمێرە بەچڕی تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی سەر بە دەڤەری بەرواری باڵا لە شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دەکەن و تائێستا 45 تا 50 گولەی تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون.
- خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەقەزای کفری، دژ بە بڕیاری وەرگرتنی 100 هەزار دینار، لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.
- فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی ئاسمانی عیراق ئەمڕۆ لەکاتی نیشتنەوەیەدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕووبەڕووی کێشە بووەوەو تایەکانی تەقی.
- بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەربازی و سیاسی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا vو عیراق ئەنجامدراو تێیدا لەسەر چۆنیەتی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگه و هێزەکانی عیراق و سوپای ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ڕێککەوتن.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 10,568 ganger