دواڕۆژ، هەردی عوسمان
لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا،زیاترلە 50 هەزار گەشتیار بەمەبەستی گەشتکردن، ڕوویان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کردووە، ئەم ڕێژەیەش بە جیاواز لە جەژنەکانی پێشتر زیاترە لە دوو هێندەیە.
ئەنوەر عەبدولقادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :" لەماوەی ڕۆژانی جەژنی قورباندا 51هەزارو 600گەشتیار بەمەبەستی گەشتکردن هاتونەتە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
وتیشی"لەو ڕێژەیە لەسەدا 98یان دانیشتووی ناوچەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراق بوون و ئەوانەی دیکە ئیرانی بوون و بەمەبەستی گەشتکردن هاتونە سنوری ئیدارەی گەرمیان ".
ڕوونیشیکردەوە"ئەم ڕێژەیە بەجیاواز لە جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ زۆر زیاترە لە جۆرێک لەماوەی ئەو جەژنەدا تەنها 20هەزار گەشتیار هاتونەتە سنورەکە بەڵام ئێستا ڕێژەکە دوو هێندەو نیوزیادیکردوە، هاوکات جەژنی قوربانی ساڵی پار 19هەزار گەشتیار هاتونەتە سنورەکە ئەمەش زۆر کەمترە لەچاو ئەو ژمارە گەشتیارەی لەم جەژنەدا هاتونەتە سنورەکە ".
بەوتەی بەرپرسانی گەشتوگوزار ئەمساڵ بەجیاواز لە ساڵانی پێشوو ڕێژەی گەشتیاران ڕووی لە بەرزبونەوە کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر جوڵەی بازاڕەکان.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,092 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!