- دوو ئەندامی دەستەی ناڕەزاییەکانی خەڵک (عادل حەسەن و ئاوات حەسەن) لە شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ بەوتەکەسوکاری هەردووکیان لەلایەن "هیزێکی ئەمنیەوە ڕفێنراون و دواتر یەکێکیان خۆی ڕزگارکردووە"، ئەویتریان پاشتر ئازادکرا.
- پێشنێوەڕۆی ئەمڕۆ ڕاوێژی نەتەوەیی لە لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە کەرکووک دەستیپێکرد. کۆنگرەکە تایبەتە بە ڕاوێژی نەتەوەیی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
- سەربازێکی سوپای تورکیا ئەمڕۆ لەسنوری پارێزگای ئامەد کوژراو یەکێکی تر برینداربووس، بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕو پێکدادان لەنێوان پەکەکەو سوپای ئەو وڵاتە کە تائێستا بەردەوامی هەیە، تەنیا یەک گەریلاش گیانی لەدەستداوە.
- دوابەدوای دەستگیرکردن و ڕفاندنی دوان لە ئەندامانی دەستەی ناڕەزایی خەڵک لەلایەن هێزێکی دەمامکدارەوە، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ئەو کارە بە ئاماژەیەکی مەترسیدار ناودەبات و پێشی وایە، بەو جۆرە کارانە مامۆستایان لە داواکاریەکانیان پاشگەزناکەنەوە.
- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکردو بەپێی بەرنامەی کار، لەگفتوگۆکانیدا بڕیارە تاوتوێی ڕەوشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەوەش لەسەر داواکاری ژمارەیەک پەرلەمانتار لەنێویاندا بەشێک لەئەندامانی فراکسیۆنە کوردستانیەکان.
- سێ ئۆتۆمبیڵی هێزەکانی پێشمەرگە کەوتنە بۆسەی مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش لە میحوەری مەخمور بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک بە پلەی ڕائید شەهید بوو.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 9,105 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!