بانگەوازێک بۆ:
- راى گشتى خەڵکى کوردستان
- سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنەکان
- لایەنە سیاسیەکان
خۆتان دەزانن بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە لوتکەی داڕوخانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و پرۆسەی سیاسی رۆژ لە دوای رۆژ لە پاشەکشەدایە، بە جۆرێک کە متمانەی لە نێوان خەڵک و دامەزاوەکانى حکومڕانیدا، خەڵک و حیزبەکاندا نەهێشتوە.
حکومەت نەک نەیتوانیوە وەک پێویست خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، بەڵکو توانای دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانیشی نەماوە. پیشتر بە هۆکاری قەیرانى دارایى، بڕیار و بەڵێنى دا بۆ ماوەیەکى دیاریکراو بیدعەى پاشەکەوت پەیڕو بکات و، بە بێ دواکەوتن (30) رۆژ جارێک بڕێک لە موچەى موچەخۆران دابین بکات، بەڵام دەرکەوت ئەمەش بە خەڵک رەوا نابینن و، بە دو مانگ و سێ مانگ ئەو بڕە کەمەش دوا دەکەوێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئاماژەکان وا دەردەخەن، کە داهاتەکانى ناوخۆى حکومەتی هەرێم لە خراپترین حاڵەتدا بەشى ئەوە دەکات مانگانەو بێ دوا کەوتن، بڕێکى زیاتر لەو بڕە موچەیەى ئێستا بدرێت، سەربارى ئەو بڕە پارەیەش کە لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە وەک موچەی بەشێک لە هێزهكانى پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکاوە دابین دەکرێ.
پێویستە هەمو لایەک لەو حەقیقەتە بە ئاگابن، لە ئێستادا سەقامگیرى سیاسى و کۆمەڵایەتى لە هەر کات زیاتر لە بەردەم مەترسیدایە و، جامى سەبر و خۆڕاگریی هاوڵاتیان لێی دەڕژێت، بە تایبەت کە ئەو هاوکێشەیە سەلمێنراوە هەر هەنگاوێکی حکومەت کە بە ناوى چاکسازیەوە دەینێت، زیاتر لە سەر حسابی دەستبردن بۆ قوتى کەسانى کەمدەرامەت و هەژارەکانە، ئەمە لە کاتێکدا حکومەت جدى نەبوە لە روبەڕوبونەوەى پرسی گەندەڵی.
لە بەرامبەریشدا نەبونى هەڵوێست و کاردانەوەیەکى جدى لە لایەن کۆى لایەنەکانەوە واى کردوە چیتر خەڵک بەو قسەو باسانەش بڕوا ناکات، کە دەوترێت سەرچاوەى کێشەکان حیزبێکى دیارى کراوەو ئەوانى تر بێ گوناهن. لە راستیشدا لە روى یاسایى و سیاسیەوە هەمو لایەنە بەشداربوەکانى حکومەتى بنکە فراوان تا ئەو کاتەى بەشێکبن لەو حکومەتە، هەریەک بە پێی بەشداری خۆی لەو ئەو کارەسات و دەردە سەریانە شەریک و بەرپرسن ، کە بە سەر خەڵکدا هاتوە.
بۆ کۆتایی هێنان بەو بێدەنگیە مەترسیدارەى کە لە ئاست شکستی حکومەت دروست بوەو، هەروەها وەک رێگایەکیش بۆ کردنەوەى دەرگا بە روى چارەسەردا داواکارین:
یەکەم: لە نزیکترین کاتدا پەرلەمانى کوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى ئەنجام بدات و، رۆڵی نوێنەرایەتى راستەقینەى گەل بگێڕى لە چارەسەرکردنى: قەیرانى دارایى و دۆخى نالەبارى خەڵک، پرسی دەستور، کیشەى سەرۆکایەتى هەرێم، دانانى ستراتیجى نەتەوەی، ریفراندۆم، چاکسازى، پەیوەندیەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و پرسە نیشتیمانیەکانى تر، بۆ ئەمەش بە پێویستى دەزانین هەمو لایەک هاوکاربن و چیتر ناکرێت لە لایەک خەڵک و هەرێمەکەمان لە ژێر بارى دەیان قەیراندابن لەوە لاشەوە پەرلەمان پەکخرابێت.
دوەم: لایەنە بەشداربوەکانى حکومەتى بنکەفراوان دەرفەتى یەک مانگ بە حکومەت بدەن، بە مەبەستى چاککردنى بژێوى خەڵک و گێڕانەوەى متمانە، بە پێچەوانەوە حکومەت هەڵبوەشێننەوە.
سێیەم: بەڵێن دەدەین لە بەرەى هاوڵاتیاندا دەبین و پشتیوانى لە هەمو هەنگاوێکى مەدەنى لە سەرتاسەری هەرێمى کوردستان دەکەین بە ئاڕاستەى بە دیهێنانى خواستە رەواکانی خەڵک و پاراستنی یەکپارچەیی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی و دەستکەوتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان .
1. د شوان قەڵادزەیى
2. عەبدولرەحمان فارس (ئەبو کاروان)
3. سرود سەلیم مەتی
4. نەجیبە لەتيف
5. شوکریە شێخانى
6. سۆران عومەر
7. د. هەورامان گەجێنەیی
8. ئەبوبەکر هەڵەدنى
9. شیرکۆ جەودەت
10. غەریب مستەفا پینجوێنى
11. عومەر کۆچەر
12. بەهار عەبدولرەحمان
13. کەژاڵ هادى
14. بەهزاد دەروێش
15. حاجى کاروان
16. گەشە دارا
17. گۆران ئازاد
18. رێواز فایەق
19. عەباس فەتاح
20. سەرکەوت سەرحەد
21. مریەم سەمەد
22. سالار مەحمود
23. عیزەت سابیر
24. ساڵح فەقێ
25. مونیرە عوسمان
26. پەروا عەلى
27. شێرکۆ حەمە ئەمین
28. عەلی حەمە ساڵح
29. جوان ئیسماعیل
30. زوڵفا مەحمود
31. عومەر عینایەت
32. عادل عەزیز
33. فایەق مستەفا
34. حەسەن ساڵح
35. بێستون فایەق
36. مەحمود حاجی عمر (مەحمود بیکەیسی)
37. ئيڤار ئیبراهيم
38. هاژە سلێمان
39. عومەر عەبدولعزیز
40. حەمە سەعید حەمە عەلى
41. هاوڕاز شیخ ئەحمەد
42. سەمیر سەلیم
43. ناسک تۆفیق
44. دانا سەعید سۆفى
45. سۆزان خاڵە شەهاب
46. دلێر مەحمود
47. سەروەر عەبدولرەحمان
48. محەمەد شارەزورى
49. سەردار قادر
50. رازاو مەحمود
51. تارا عەبدلڕەزاق
52. عومەر حاجى ئەوڕەحمان
53. پەروین عەبدولڕەحمان
54. خەلیل عوسمان
55. نیشتمان مورشید
56. ئیسماعیل مەحمود
57. شۆڕش سەید مەجید
58. سەرگوڵ قەرەداغی
59. ئارام قادر
60. پەیمان عیزەدین
61. عەبدوڵا مەلا نوری
62. نەریمان عەبدوڵا
63. کوێستان محەمەد
64. عەدنان عوسمان
65. نەسرین جەمال
66. سیوەیل عوسمان
67. ئاشتى عەزیز
68. پەیمان عەبدولکەریم
69. عەزیمە نەجمەدین
70. فەرمان عیزەدین
71. پەیام ئەحمەد
72. رێباز فەتاح
73. ئیسماعیل سەعید گەڵاڵەیی
74. پێشەوا تۆفیق
75. ڤیان عەبدولڕەحیم
76. شلێر محەمەد نەجیب
77. شيلان عەبدولغەنی
78. بورهان رەشيد
79. شێرزاد حافز
80. جوتيار نورى
81. محەمەد رەفعەت
82. گێلاس محیەدین
83. سارا فەقێ خدر
84. رەمەزان عەبدولرەحمان
85. ئەرسەلان غەفور
86. رەئوف فەرەج
87. کاردۆ محەمەد
21-09-2016