Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 522,496
Bilder 105,726
Bøker 19,694
Relaterte filer 98,581
Video 1,419
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
Gruppe: Dokumenter | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی...

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی...
لەدۆخێکی سەختی کراوە بەڕووی ئەگەری سیاسی جۆراوجۆری جیهانی، ئیقلیمی، عیراقی‌و کوردستانیدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، کۆبۆوە. لەکۆبونەوەکەدا، پێشهاتە نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمی‌و ناوخۆییەکانی عیراق‌و کوردستان، وەکو دەروازەی هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکان، گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەیان لەسەرکراو سەرەنجام، کۆبوونەوە گەیشتە ئەو بۆچوونەی کە:
سیاسەتی نێودەوڵەتی دەوڵەتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، سەبارەت بەکێشە ئابوریی‌و سیاسییەکانی جیهان، ناکۆکی قوڵ لەنێویاندا هەیە؛ ناکۆکییەکانیش لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی لەسەر سوریاو عیراق، هەروەها سەبارەت بەوڵاتانی تری ناوچەکە، گەیشتۆتە ڕۆخی دۆخی مەترسیداری عەسکەریی‌و سازشی سیاسی. کە سەرەنجامەکەی ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، قوربانییەکی بێڕادەی خەڵکی ناوچەکەو داڕمانی ئابوریی‌و، دەیان ملیۆن ئاوارەو، وێران کردنی شارو دێهاتی زۆرێک لەوڵاتانی ناوچەکەیە. دۆخێکی سیاسی‌و ناکۆکی بەرژەوەندی ستراتیژی ئاوها، بێگومان، سەبارەت بەچارەنوسی نەتەوەی کوردو گەلانی بێبەشکراو لەمافی دیموکراسی ناوچەکەو لەبەشەکانی کوردستاندا، مایەی مەترسییە. بەتایبەتی، هێشتا لەکۆنگرە نێودەوڵەتییەکان‌و دانوستانە نیشتمانییەکاندا، دەستەبەری بەدیهێنانی مافەکانی کوردو گەلانی دیکە، لەئارادا نییە. باکورو ڕۆژئاوای کوردستان، نمونەی دیارن لەم بارەوە.
هەر لەمکاتەدا، کاتێک، هەڵوێستە لەسەر دۆخی لێکترازاوی ناوخۆی هێزە کوردستانییەکانی بەشەکانی کوردستان‌و کێشە چارەسەر نەکراوەکانی پەرلەمان‌و حکومەت‌و قەیرانی ئابوری هەرێمی کوردستان دەکرێ، مەترسییەکان، لەم هەلومەرجەدا زیاتر ترس دەخاتە سەر ئاسۆی هاوکێشەو ڕوداوەکان. بۆیە، ئەرکی بە پەلەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ئەوەیە، کە:
یەکەم: دوا توانا بخرێتە کار لەگەڵ دەوڵەتانی جیهان‌و ناوچەکە، بۆ دەستەبەرکردنی مافە دیموکراسییەکانی نەتەوەکەمان، لەکاتی مۆرکردنی هەر ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی‌و ئیقلیمی.
دووەم: لەهەموو بەشێکی کوردستاندا، دیالۆگی بەرپرسانە لەنێوان هێزە کوردستانییەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەک‌و لایەکی دیکەشەوە، بۆ ڕێککەوتنی سیاسی هێزە کوردستانییەکان‌و هێزە دیموکرات‌و نیشتمانییەکانی وڵاتانی ناوچەکە، لەسەر ئامانجە هاوبەشەکان، ئەنجام بدرێ.
لەسەر دۆخی عیراق؛ کۆبوونەوە، لەکاتێکدا ئومێدەوارە بەکەمترین زیانی پێشمەرگەو سوپای عیراق، موسڵ‌و حەویجەو ناوچەکانی تر ئازاد بکرێ، لەهەمانکاتدا، بەپێویستیزانی بەشداری هێزی پێشمەرگە لەم شەڕە چارەنوسسازانەدا، بەپێی بەرنامەیەکی سیاسی‌و ئیداریی‌و خزمەتگوزاری دوای ڕزگارکردنی ناوچەکان، دوور لەهەر چەشنە فشارێکی نابەجێ بەرامبەر دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەکان بێ. بەتایبەتی ئەگەری قوڵکردنی کێشەی نێوان شیعەو سوننە، لەئارادایە! هەروەها مەترسی پێشێلکاری زیاتر بەرامبەر مەسیحی‌و ئێزدی‌و شەبەک‌و تورکمان، نادیدە ناگیرێ.
هەلومەرجێکی گونجاویشە، دوای سەردانی وەفدی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی بەڕێز مەسعود بارزانی بۆ بەغداد، وەفدی باڵای حکومەتی هەرێم، بەپرۆژەی نوێی دانوستاندن، بگەنە بەغدادو گفتوگۆیەکی بەرپرسانە لەهەرێم‌و بەغداد بۆ چارەسەری ڕاستەقینەی کێشەکان بکرێ. لەپێشەوەدا چارەسەری بودجەو موچە، ئینجا کەیسی نەوت‌و گاز. بەمەرجێ مافی ئابوری گەلەکەمان، بهێنرێتەدی.
پەیوەست بەم کەیسە، کۆبوونەوە، بۆ زانینیی سەرجەم ڕاستییەکان لەسەر قەیرانی دارایی‌و نەوت‌و داهات‌و سەرفەکەی.. هەروەها بۆ ساغکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی لەسەر هەناردەکردنی کاروانی تەنکەری نەوتی کەرکووک‌و پاڵاوگەکانی دیکە، بۆ بەغداد، تورکیاو ئێران‌و هەر داهاتێکی ناشەرعی (ئەگەر لەئارادابێ)، لیژنەی پێکهێنراوی پێشوی یەکێتیی ڕاسپێردرا، دوا توانای خۆی لەم بارەیەوە بخاتەکار، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان‌و پڕوپاگەندەکان، یەکاڵا بکرێنەوە‌و ڕای گشتیش لەسەر وردەکارییەکان، ئاگادار بکرێت.
جەماوەری دڵسۆزی کوردستان!
سەرکردایەتی یەکێتیی، لەکۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە، کە هێزی پێشمەرگەو قوربانییەکانی بونەتە مایەی شانازی گەورەی نەتەوەی کوردو ئازادیخواز‌و پشتیوانەکانمان. هاوکاری عەسکەری لەلایەن وڵاتە دۆستەکانی هاوپەیمانی ستراتیژی دژی داعش‌و پشتیوانانی ناوچەکەش، بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستە ڕەشەکوژو ئەقڵ کوژەکان، بەڵگەی بەردەوامی دۆستایەتی گەلەکەمان‌و حکومەتی هەرێم‌و هێزی پێشمەرگەن، بەڵام لەهەمانکاتدا، کارا نەکردنەوەی پەرلەمان‌و چارەسەرنەکردنی کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان‌و تەنگوچەڵەمەکانی حکومەت؛ بەتایبەتی ئەنجامنەدانی گۆڕانکاری ڕیشەیی لەسیستەمی حوکمڕانی‌و ڕیشەکێش نەکردنی گەندەڵی‌و کۆتایی نەهێنان بەمشەخۆریی‌و چارەسەر نەکردنی ئاستەنگی موچەی فەرمانبەران‌و کرێکاران..تاد، ئەمانە تێکڕا، دۆستانیشمانی وەکو گەلەکەمان نیگەران کردووە. بۆیە، سەرەڕای هەندێک چاکسازیی لەکاروباری حکومەت‌و بڕینی موچەی بندیوارو کەمکردنەوەی مەسرەفی حکومەت، پەسەندکردنی پرۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بانکی‌و هەوڵەکانی چاکسازی؛ هێشتا، قەیرانی ئابوریی‌و سیاسی‌و سیستەمی حوکمڕانی بەردەوامە: بودجەو موچە دابین نەکراوە؛ گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی زۆری ماوە؛ سیستەمی بانکی‌و لەبانکەکاندا هەڵگرتنی پاشکەوتی خەڵک، زۆر لاوازە. تەنانەت هۆیە ڕاستەقینەکانی قەیرانی داراییش، جگە لەزۆرو زەبەندی موچەخۆر، کە زیانەکەی زەقە، بەڵام هۆکارە کەڵەکەکراوەکانی کابینەکانی پێشووش لەم قەیرانەو لەم گەندەڵی‌و مشەخۆرییە، هێشتا لای ڕای گشتی، تەنانەت لای پسپۆرانی دارایش، نادیارن. کە بەداخەوە، ڕای گشتی، تەنها حکومەتی ئێستای خستۆتە ژێر باری کێشەکان!!
یەکێتی، وەکو هەمیشە، چ لەڕێگەی نوێنەرەکانی لەحکومەتداو چ لەڕێی سەنگی سیاسی خۆیەوە، لەلایەکەوە ئەوپەڕی پەرۆشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەو تەنگوچەڵەمەکان‌و پشتیوانی خەباتی پیشەیی- مەدەنیانەی خەڵکە. لەهەمانکاتیشدا، پەرۆشە حکومەتی کوردستان، بەرنامەیەکی چاکسازیی هاوچەرخی، لەم قۆناغەدا هەبێ‌و سەرکەوتووش بێ‌و بۆ سەرکەوتنیشی، لەبەر هیچ فشارێکی لاوەکی، سیاسەتی مێژوویی یەکێتیی لەراپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی‌و دیموکراسییەکانی بەرامبەر خەڵک‌و نیشتمان، ناداتە دەست قەدەری هەڵچون‌و داچوون. یان لەکاتی قەیران‌و کێشەدا، لەبەرپرسیارێتی دوور بکەوێتەوە. یەکێتیی‌و یەکێتییەکان، لەکاتی تەنگانەو تەنگوچەڵەمەدا، سەنگەر‌و مەیدان چۆڵ ناکەن.
لەم بارەیەوە، سیاسەتی یەکێتیی لەپارێزگاکانی هەرێم، تایبەت لەسلێمانی‌و پایتەختی کوردستان، ئینجا لە کەرکووک، خانەقین، شەنگال‌و باقی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، هەمیشە ڕون بووەو لێکدانەوەی پڕ لەکاردانەوەی ئەملاوئەولا، بەرامبەر سیاسەتی یەکێتی، پڕوپاگەندەی کاتییەو هیچی دیکە.
هەڤاڵانی یەکێتیی!
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوە، کە بەوپەڕی هەست بە بەرپرسیارێتی لەناو هەڤاڵاندا باسکرا، کێشەکانی ناو یەکێتییە. دوور لەوەی بچینە ناو وردەکاری دەسەڵاتەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، کە لەم بارەوە دەقی دەسەڵاتەکان‌و ماوەی جێبەجێکردنیان ڕۆشنە، کۆبونەوە جەختیکردەوە، کە:
دەرگای دیالۆگی هەڤاڵانە، بۆ چارەسەری کێشەی هەڤاڵانمان، کراوەیە. بەدڵنیاییەوە، چی توانامان مابێ، دەیخەینەکار بۆ کۆتاییهێنانی کێشەکان‌و بوژاندنەوەی متمانەو خستنەوەگەڕی پۆست‌و ئۆرگانەکان. لەبەڕێز جێگری سکرتێری گشتییەوە، تا هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی‌و ئۆرگانەکانی دیکە.
لەبەر بەرژەوەندی یەکێتیش، بڕیاردرا، تەنانەت وەڵامی سەرجەم ئاخاوتن‌و ڕونکردنەوەو ڕەخنەکانیش لەمەڕ کێشە ناوخۆییەکان‌و چۆنییەتی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی‌و سەرکردایەتی، نەدرێتەوە.
بڕگەی بەستنی کۆنگرەش، کە هەستیارەو گەلێ کاتی بەسەرچووە، دیسان دواخرا بۆ دوای سەرەنجامی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی هەڤاڵانی ناو یەکێتیی.
لەکۆتاییشدا.. کۆبوونەوە بڕیاریدا، لەمەودوا، مانگی (3)جار کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەنجامبدرێ. لەکاتی خۆشیدا، دوو مانگ جارێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەی ئاییندەی سەرکردایەتیش، لەدوای هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، کە ئومێدەوارین لەم بارەوە سەرکەوتووبین، لەهەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی تر، بڕیاردرا بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سکرتێری گشتی هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەنجامبدرێ.
بۆ ئەوەی کۆبونەوەکانیش، لەڕاپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکانیاندا سەرکەوتووبن، بڕیارە، ئۆرگانەکانی یەکێتیی کارابکرێنەوە، سەرپەرشتی بکرێن، چالاکی بنوێنن. دوا تواناش بۆ چارەسەری کێشەی دارایی هەڤاڵ‌و ئۆرگانەکانی یەکێتیی، بەپێی پرۆژەیەکی نوێ، بخرێتە کار.
ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو
-پاراستنی یەکێتیی ناو یەکێتیی
-چارەسەرکردنی کێشەی بودجەو موچەی کوردستان‌و خەڵک
-تێکشکاندنی داعش.. لەڕوی عەسکەریی‌و کۆمەڵایەتییەوە
-خۆ سازدان بۆ چوارەمین کۆنگرە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
15-10-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,855 ganger
HashTag
Kilder
Koblede elementer: 1
Datoer & Events
Gruppe: Dokumenter
Publication date: 15-10-2016 (8 År)
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Technical Metadata
Opphavsretten til denne meldingen har blitt utstedt til Kurdipedia av varens eier!
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( هاوڕێ باخەوان ) på 15-10-2016
Dette elementet nylig oppdatert av ( هاوڕێ باخەوان ) på : 24-10-2023
URL
Dette produktet har blitt sett 6,855 ganger
Attached files - Version
Type Version Redaktørnavn
Photo fil 1.0.123 KB 15-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 522,496
Bilder 105,726
Bøker 19,694
Relaterte filer 98,581
Video 1,419
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Biografi
Gelawesh Waledkhani
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Folders
Bibliotek - Provinsen - Utenfor Bibliotek - Bok - Kurdish Issue Bibliotek - Dialekt - Norsk Bibliotek - PDF - Dokumenter - Document style - Dokumenter - Provinsen - Sør- Kurdistan Dokumenter - Provinsen - Norway Dokumenter - Dialekt - Norsk Bibliotek - Bok - Diverse Bibliotek - Bok - Ordbok

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 1.031 andre!