یادگە مەزنەکەی شەهید محەمەد حەڵاق و هاورێکانی!
21 ساڵ پێش ئێستا لە 1995-11-2 فەرماندەی ئازاو ناسراو و پێشمەرگەی دلێر و دیاری کوردستان (محمد حەلاق)لەگەڵ 11 پێشمەرگەی تری لە دەروازەی شاری کۆیە لەلایەن هێزێکی تایبەتی (ی.ن.ک) زۆر ترسنۆکانەو دوور لەهەموو ئەخلاق و دابوونەریتێکی کۆمەلایەتی درانە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دووپێشمەرگە گیانیان لە دەستدا وئەوانی تر بەدیڵی بردران بۆ مەعەسکەر سەلام له سلێمانی و پاش ئەشکەنجەێکی زۆر هەمویان بێ ویژدانانە لەبەردەم محەمەد حەڵاق، هاورێکانی گوللە باران دەکرێن شەهید دەبن پاشان محەمەد حەڵاق دەست و پێی دەبەستنەوە فرێی دەدەنە ناو عاردێکی پێنج مەتر قوڵ و زیندە بەچاڵی دەکەن ئەم کارە نامرۆڤانە بەسەرکردایەتی جەلال تاڵەبانی بوو لەلایان جەبارفەرمان و محمود سەنگاوی و شێخ جەعفەر و جەمالە سوور و ڕەفیقی کۆمیتەو مەجیدمیرخان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئاگاداری شەهید بوونی هاورێ محەمەد بوون چونکە ڕۆژی جێبەجێکردنی فەرمانەکە هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی شاری هەولێر بوون، بەلێ ئه و محمەدحەلاقەی،کەبەعسیەکان لێ تۆقیبون و هیچ کات جورئەتی ئەوەیان نەبوو ڕووبەروی ببنەو،، بەدەخەوە هاورێ مێژوویەکی پر مرۆڤانە ونیشتیمان پەروەری تۆمار کرد کە خاوەنی دایکێکی شەهید و براشەهیدێک بوون بەڵام بەدەستی کورد شەهید کرایی.
محمد حەلاق تاوانی چی بوو تا بە شێوەێکی ئاوا تیرۆر بکرێ باشە ئەگەر تاوانێکی هەبوو بۆ دەسگیرتان نەکرد وتەسلیمی دادگاتان نەکرد تا لە ڕێگای یاساوە سزای خۆی وەرگرێ ئەی باشە پێشمەرگەکانی تر تاوانیان چی بوو تا ئاوا بەدیلی بکوژرێن.
جا 2-11 جارێکی تر برینی قوڵی ساریژنەکراوی خێزانێکی سیاسی ناسراو و یادی شەهید محەمەد حەلاق وهاورێکانی ئەوکاتە ئاسودەمان دەکات کە دادگای باڵای سەربەخۆی کوردستان ئەوکێشە یەکلایبکاتەوە دادگای ناسەربەخۆی کوردستان و بەهێزکردنی دادگا لە ئاست پێویست دانییە کە بەرژەوەندی حیزبی گەورەکردنی تاوانباران لە پلەی هێزی بۆ پلەی بەرزی دەسەڵات تەنیا بۆ کپ کردنی دەنگی ئازاد و شکاندنی ئیرادەی تاکی کوردە وە شکاندنی سەروەری یاسایە کە یاسا لە هەرێمی کوردستان بۆ هەژارەکانە چۆن بیانیەوێ دەسەڵاتدارانی سیاسی زۆنی سەوز بێ سیما و دورست کردنی فایلی دروستکراو بۆ تاوان بارکردندی هەژاران و بێ دەسەلاتان.
هیچ کات دادگا نەیتوانیوە ئەوکێشانە یەکلابکاتەوە کەتاوانبارەکان ناسروان، دەسەڵاتداران پۆلێک شەهید ی ناسراوی وەک :
(شەهید محەمەد حەڵاق و هاورێکانی و زانا حەمەسالح و کاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنوس، چەندین ئەندامانی ڕەوتی کۆمەنیست کە بەدەستی یەنەکییەکان شەهید دەکرێن...).
کەتاوانبارەکان بەئازادانە بەچکی قورس و پاسەوانی تایبەت بەشارەکانی هەرێمی کوردستاندا دێن و دەرۆن.
چەندین ساڵە ئەوکێسە فەرامۆشکراوە لەلایان دادگای سەربەخۆی کوردستان بۆدادگایکردنی تاوانباران.
تاوانباران هەرەشی جولاندنی ئەو کێسەمان لێدەکەن. بێ دەنگبونی ئێمە دەبێتە ڕەگ داکوتانی مافیاو جەلادەکانی حیزب.
نیشتیمان و خاک هەراجی سیاسی کران، خوێنی شەهیدان و قوربانییە گەورەکان کراونەتە قوربانی.
جارێکی تر داوا لەدادگای سەربەخۆی کوردستان دەکەین کە ئەوکەیسە بجولێنێت سەروەری بۆ یاسا بگەرێنیتەوە لە ژێر سێبەری حیزب بێتەدەرەوە، با یاسا بۆ هەموان سەروەربێ. ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید محەمەد حەڵاق بێدەنگ نابین دەبێ تاوان باران بەسزای خۆیان بگەن، گەر هەموشمان ببنیە قوربانی دەست ئەو کەیسە دەست هەڵناگرین.
محمد و هاورێکانی تیرۆر کران و بەم تیرۆر کردنەش
ئازادی تیرۆر کرا
یاسا تیرۆر کرا
مافی مرۆڤ تیرۆر کرا