پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری شرنەخ ئایجان ئیرمەز ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو خانوانەی لە شرنەخ ڕوخاون زۆر لەوە زیاترە کە والی شرنەخ ڕایگەیاندووە و کارەساتی شرنەخ لە کارەساتی هەڵەبجە کەمتر نییە.
لە شاری شرنەخ، ڕۆژی 14ی ئادار قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا تا 8 مانگ بەردەوام بوو. لەو ماوەیەدا 7 گەڕەک بە تەواوی وێران کران. والی شارەکە بە لێدوانێک ڕایگەیاند کە 2 هەزار و 44 خانوو ڕوخاون، بەڵام دەگوترێت کە ژمارەی خانووە ڕوخاوەکان زۆر لەو ژمارەیە زیاترە.
16-11-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 8,491 ganger