دواڕۆژ، هۆگر کەمال
بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و ئاودێری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دواکەوتنی باران و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئەمساڵ بەرهەمی گەنم و دانەوێڵە کەم و بێ بڕشت دەبێت.
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و ئاودێری سلێمانی، بە دواڕۆژی وت "بەپێی ئەو توێژینەوانەی لە سلێمانی کراوە باشترین کات بۆ ئەوەی زەوی پەڵەبدات، لە 15/10 بۆ 15/11 یە، ئەمەش لەبەر ئەوەی لەوکاتەدا پلەی گەرمی لە نێوان 20 تا 25 پلەیە و باشترین پلەیە بۆ چاندنی گەنم".
وتیشی" پێویستە گەنم شەش مانگی پێبچێت بۆ ئەوەی ببێتە بەرهەم، بەڵام بە دواکەوتنی پەڵە و باران بارین، گەنمەکە کەمتر لەناو زەویی دەبێت، بەمەش گەنمێکی بە بڕشت و جوان دەرناچێت و بەرهەمەکەشی کەمتر دەبێت لەچاو ساڵاندا، چونکە دابەزینی پەلەکانی گەرما وادەکات ڕێژەی ڕواندن کەمبێتەوە".
شاڵاو جەمال، ئاماژەی بەوەشدا "ئەگەرچی کاتە گونجاوەکەی پەڵەدانی زەویی لە سلێمانی تێپەڕیوە، بەڵام ئاساییە ئەگەر گەنمەکە بچێندرێت و جوتیاریش کاری خۆی هەر دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "پەڵەدان بریتییە لە تێرخواردنەوەی زەویی بە ئاو بۆ ئەوەی شێیەکی باش لەناو زەویی دروست بکات و کاتێک تۆوەکە دەچێندرێت، گەنمەکە بڕوێت، بەڵام جگەلە پەڵەدان هەموو دانەوێڵەیەک و نەباتێک پێویستیان بە پلەیەکی گەرمی گونجاو هەیە".
بەوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ، لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوو ملیۆن و 800 هەزار دۆنم زەویی گونجاو بۆ کشتوکاڵ هەیە، لە 10%ی ئەو زەویانەش بەراون.
- 30-11-2016
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,891 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!