دواڕۆژ، ڕێبین حەسەن
لەساڵی 2016دا زیاتر لە(500) هەزار تەن لەبەرهەمە خۆراکییەکان، لەرێگای دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و بڕێکی زۆر خۆراکیش بەهۆی خراپی و بەسەرچوونی ماوەی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانیان، کاری لەناوبردن و گەڕاندنەوەیان بۆ کراوە، هاوکات هەر لەو ساڵەدا، زیاتر لە(500) هەزار تەن، لەبەرهەمە کشتوکاڵییەکان، هاوردەی هەرێم کراون.
لەوبارەیەوە و بەپێی ئامارێکی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی باشماخ کە وێنەیەکی تایبەت دراوەتە دوارۆژ هاتووە، لەساڵی ڕابردوودا و لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، خواردەمەنی لەجۆرەکانی (گوێز، بادام، بستە و ماست) و دەرمان، بەبڕی (513) هەزار و (833) تەن هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و لەو بڕەش (1148) تەن کاری گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتی ئێران و (145) تەنی دیکەش کاری لەناوبردنی لەرێگەی لیژنەی تایبەتەوە بۆ ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارەکە، هەر لەساڵی ڕابردوودا، لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، بەرهەمی کشتوکاڵی وەک (سەوزە، میوە، وشکە و پەینی کیمیایی) کە هاوردە کراون بڕەکەی بریتی بووە لە(500) هەزار و (959) تەن و توانراویشە بڕی (451) تەن بگەڕێندرێتەوە خاکی ئێران و (133) تەنیش لەناوبراوە.
لەکۆتایی ئامارەکەی هۆبەی کەرەنیتنەی کشتوکاڵی باشماخ هاتوە، هاوکات لەو ساڵەدا، بڕی هەناردەکردنی چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵی لەهەرێمەوە بۆ وڵاتی ئێران بریتی بووە لە (389) تەن.
- 10-01-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 4,616 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!