له و وتەیەی لە دیالۆگی بەغدا پێشکەشم کرد، بەشێکی دابڕێنراو و بەدەر لەسیاقی وتەکانم گوێزراوەتەوه و واوێناکراوە وەکو ئەوەی من داوای لەبیرکردنی قەسابخانەی سپایکەرم کردبێت و تاوانی حەڵاڵکردنی سەروماڵی ئێزدییەکانم بەڕێگاپێدراو زانیبێت، ئەمە بەهەڵەدابردنە، بەڵکو پێچەوانەکەی ڕاستە چونکە من لەوتەکەمدا هۆشداریمدا بەوەی گەورەترین ئاستەنگی و گەورەترین مەترسی لەبەردەم عێراقدا ئەوەیە سەرکردەکانی لەسەر ئەم پەیڕەوەی ئێستا بڕۆن و سەرکەوتن ڕابگەیەنن و تاوانەکانی سپایکەر و دەستدرێژی بۆسەر ئێزدییەکان لەبیربکەین و خۆمانی لێ گێل بکەین، من جەختمکردەوە پێویستە ئێمە چارەسەری شکست و کەموکوڕییە بنەڕەتییەکانی سیستمی فەرمانڕەوایی بکەین هەتاوەکو ئه و قەسابخانانە دووبارەنەبنەوە.. چونکە ئەوەی ئه و تاوانانە لەبیردەکات بەرپرسیارێتی تاوانەکانی ئایندە و بەردەوامی بازنەی توندوتیژی دەگرێتەئەستۆ.
چونکە ئەوەی ئێزدییەکان ڕووبەڕووی بوونەوە لە دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی تاوانێکی قێزەونە کە پێویستدەکات تاوانباران و ئەوانەی بەشداربوون لە ئەنجامدانی لێپرسینەوەیان لەگەڵدابکرێت و سزا بدرێن و قوربانییەکان قەرەبووبکرێنەوە و شەنگال و ناوچەکانی دیکە ئاوەدانبکرێنەوە.
وادیارە کارێکی ئەنقەست هەیە بۆ شێواندنی ڕاستییەکان بۆ مەرامی خۆیان لەدژی هەڵوێستە نەگۆڕ و مەبدەئییەکانی من سەبارەت بە ماف و کۆژانەکانی ئێزدییەکان.
کوڕان و کچانی ئێزدییەکان باش دەزانن کێ بەخێرایی فریایان کەوت و یارمەتیدان و کێش شکستیهێنا لە یارمەتیدانیان لە ناخۆشترین باروودۆخی مێژووی هاوچەرخی ئەواندا کە پێیداتێپەڕدەبن بەوەش پێموایە ئەوان باوەڕ بەوەناکەن کە بەرهەم ساڵح، داوای لەبیرکردنی حەڵاڵکردنی خوێنی ئێزدییەکان دەکات....
بەرهەم ساڵح
16-01-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 5,425 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!