رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) دەڵێت: لەئێستادا زیاتر لە 200 ملیۆن کچ و ژن لە وڵاتانی کیشوەری ئەفەریقاو ئاسیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەتەنەکراون.
رۆژی 6ی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە لەجیهاندا لەلایەن یونسێفەوە دیارییکراوە.
ئەو کچانەی ڕوبەڕووی خەتەنەکردن دەبنەوە زیاتر منداڵی ساوان تا دەگەنە تەمەنی 15 ساڵی، خەتەنەکردنیش لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەپێشێلکاریی دژی بەمافەکانی ژنان و کچان دانراوە.
هاوکات ڕێکخراوی یوئێن ئێف پی ئەی ڕایگەیاندووە، ئەگەر بەم ڕێژەیەی ئێستا خەتەنەکردنی کژان و ژنان بەردەوام بێت ئەوا تاساڵی 2030 ژمارەی کچان و ژنانی خەتەنەکراو(لەنێوان تەمەنی 15 -19 ساڵ) دەگاتە15 ملیۆن.
لەڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنەکردنی مێینە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بەژێر نووسی کوردی تایبەت بە هەڵمەتی کۆتایی هێنان بەودیاردەیە بڵاوکردۆتەوە.
- 06-02-2017
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,881 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!