- نەتەوەیەکگرتووەکان تورکیا تۆمەتباردەکات بەپێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لە باشوری خۆرهەڵاتی ئه و وڵاتە (باکوری کوردستان) و ڕایدەگەیەنێت لە 18ی مانگی ڕابردوودا دوو هەزار کەس کوژراون.[1]
- بەپێی ڕاگەیاندنی فەرمی سوریا، حکومەتی ئه و وڵاتە داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە تورکیا ناچار بکات لە خاکی سوریا بچێتە دەرەوە.[1]
- سەرۆکی #دەستەی دەستپاکی هەرێم# ئاشکرای دەکات کە تائێستا زیاتر لە 300 فەرمانی گرتنیان لەسەر گەندەڵی جێبەجێ کردووە و لێکۆڵینەوەش لە نزیکەی 200 کەیسی گەندەڵی بەرپرسان دەکەن.[2]
- کەمپینی ئێمەی کچان و ژنانی کوردستان ئیتر ناترسین لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕاگەیاندرا کە چەندین ژنە چالاکوان و ڕاگەیاندکار کەمپنەکە بەڕێوەدەبەن و ڕایدەگەیەنن، لەمەودوا ناترسین و وێنەی خۆمان لە پڕۆفایلی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنێین و چیتر لە خەمی بردن و بڵاوبوونەوەی وێنەکانمان نین.[2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 6,582 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!